ڤیدیۆی هەڕەشەکانی لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری لە هەرێمی کوردستان کۆنە
پاش ئه‌وه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی بڵاو بوویه‌وه كه گوایه هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه هی ئێستا نییه و مێژووه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی هه‌ینی 1-7-2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه و قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بوو كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمه‌وه كوردستانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا.
ڕۆژی هه‌ینی 1-7-2016 پێش ئه‌وه‌ی خه‌تیب و پێشنوێژی تاران نوێژی هه‌ینی بكات، حسێن سه‌لامی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێدا هه‌ره‌شه‌ی له‌ئیسرائیل و نه‌یارانی ئێران كرد و ڕایگه‌یاند ته‌نها له لوبنان 100 هه‌زار موشه‌كمان ئاماده‌یه له‌دژی ئیسرائیل به‌كاری بهێنین و ته‌نها فه‌رمانی ته‌قاندنی ماوه.
له درێژه‌ی قسه‌كانی دا هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رپرسانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كرد كه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بن و ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر شوێنێك ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌دژی ئێران، ئێمه ئه‌و شوێنه وێران وخاپوور ده‌كه‌ین.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه تازه نییه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سێ ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كات حسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بوو نه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی.
جێی باسه ڕۆژی 21-4-2019 ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێرانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و له‌بری ئه‌و حسێن سه‌لامی وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی گشتی سوپای پاسداران ده‌ستنیشان كرد.
PUKmedia تایبه‌ت
بهروار: 14/05/2019
623 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|