ئه‌ڵمانیا هه‌زاران كۆچبه‌ر دیپۆرت ده‌كاته‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی به پشت به‌ستن به‌ڕاپۆرتێكی"فۆنكه"ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا رۆژی 12 ی ئایاری 2019 بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌ئه‌ڵمانیا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان كراونه‌ته‌وه له‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته 5600 كۆچبه‌ر.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه ئه‌م ژماره‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردودا له‌هه‌مان 4 مانگی یه‌كه‌م دا كه‌متر بووه.له شوباتی ڕابردوشدا ڕۆژنامه‌ی "بیڵد" باسی له‌وه كردوه له‌ساڵی ڕابردودا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خراونه‌ته لیستی دیپۆرت كردنه‌وه‌و خۆیان شاردۆته‌وه..!! ئه‌مه له‌كاتێكدا كه بڕیاربووه له‌ساڵی ڕابردودا 57 هه‌زار كۆچبه‌ر كه داوای مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه دیپۆرت بكرێنه‌وه له‌و ژماره‌یه ته‌نیا توانراوه 26 هه‌زارو سه‌دو چوارده كه‌س ڕه‌وانه بكرێنه‌وه، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی 3 هه‌زارو دوسه‌دو بیست كه‌س به‌هۆی ڕوبهرووبونهوه له‌گه‌ڵ پۆلیسدا دیپۆرت كردنه‌وه‌یان ڕاوه‌ستێنراوه.
PUKmedia شیهاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
بهروار: 13/05/2019
599 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|