وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: داعشەکان بە کۆمەڵ وەرناگرینەوە
لەبارەی چەتە داعشە ئەڵمانییەکان، کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی یەپەگە و قەسەدە دیل کراون ئیدارەی بەرلین هێشتا چارەسەرییەکی نەدۆزیووەتەوە بۆیان، بەڵام دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کرد و وتی: "هاوڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە و دادگاییان بکەن" سەرنجەکان چووبوونە سەر چەتە داعشە ئەڵمانییەکان.

دەوترێت نزیکەی ٢٠٠ ژن و منداڵی داعشی ئەڵمانی لای یەپەگە دەستبەسەرن. بەم دواییەش هۆرست زیهۆفەر وەزیری کاروباری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا لەسەر دۆخی داعش قسەی کرد و ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی هەستیار لەو بارەیەوە کاردەکەن. زیهۆفەر لە بەرنامەی (بێرشت ئاوس بەرلین) بەشدار بوو کە ئێوارەی ڕابردوو لە ARD بڵاو کرایەوە و وتی: "دەبێت دەوڵەت لەبارەی ئەو کەسانەوە زانیاریى بەرفراوان بەدەست بهێنێت".

"دەبێت بزانین لەناو ڕیزەکانی داعش چیان کردووە"

زیهۆفەر بۆچوونی خۆی لەبارەی ئاسایشی ئەڵمانیا خستەڕوو و باسی لە ئەگەری هێنانەوەی داعشە ئەڵمانییەکان بۆ وڵاتەکەیان کرد و وتی: "پێویستە بە بەرفراوانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ یەک بە یەکیان بکرێت تاوەکو بزانین لەناو ڕیزەکانی داعش دا چیان کردووە. بەو شێوەیە ئێمە دەتوانین لەبارەیانەوە لێپرسینەوە بکەین یانیش دادگاییان بکەین. لە دۆخێکی پێچەوانەدا ئێمە ناتوانین وەریان بگرینەوە، چونکە ئەو کەسانە زۆرجار بە ناسنامەی جیاوازەوە خۆیان حەشارداوە و بەردەوامبوون لە ژیان و کاری خۆیان".

وەزیری کاروباری ناوخۆ ئاشکراشی کرد، لە دژی ئەوەیە داعشەکان بە کۆمەڵ وەربگرنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە پسپۆرەکانی بواری سیاسەت و ئاسایش دەڵێن، دەبێت ئیدارەی بەرلین لە بەرپرسیاریى خۆی لەو بوارەدا رانەکات.

گیدۆ شتاینبێرگ پسپۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەقفی زانستی و سیاسەت ڕایگەیاند، ئەڵمانیا ناچارە هاوڵاتییەکانی خۆی لە یەپەگە وەربگرێتەوە و وتی: "وەکچۆن ئەڵمانیا تیرۆریست و تاوانبارە بیانییەکان دەنێرێتەوە تونس، لیبیا، رووسیا، دەبێت هاوڵاتییەکانی خۆیشی لە وڵاتە جیاوازەکان وەرگرێتەوە".

حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی ئەنگێلا مێرکل بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ناتوانن ناسنامەی ئەو داعشانە پشتڕاست بکەنەوە، کە دیلکراون، بەڵام ئەم بیانووە دوورە لە ڕاستییەوە. دەگوترێت، ئەندامانی دامەزراوە هەواڵگریی دەرەوەی ئەڵمانیا (BND) سەردانی ئۆردوگای پەنابەران و گرتووخانانەکانی باکوری سوریا کردووە، کە داعشەکانی تیادا ڕاگیراون و ناسنامەکانیان پشتڕاست کردوونەتەوە، کە ئەوانە هاوڵاتیی ئەڵمانیان.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکینە تایبەتەکانی یەپەگە لە باکوری سوریادا، زیاتر لە ٢ هەزار و ٨٠٠  داعش دەستگیر کرابوون. ٨٠٠ کەسیان لە ٤٦ دەوڵەتی جیاوازەوە چووبوون بۆ رۆژئاواى کوردستان و سوریا، کە زۆربەیان لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە چوون بۆ رۆژئاوا و تاوەکو ئێستاش هەر یەک لە وڵاتانی فەرەنسا، ئەندەنوزیا، ڕووسیا، فاس (مەغریب) و سودان داوای وەرگرتنەوەى هاوڵاتییەکانی خۆیان لە یەپەگە کردووەتەوە.

ر.م

فورات  نیوز
به‌روار:  13/05/2019
57   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
00:03 - 21 May 2019 هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی هەتاویدا بەشێوەی نێونجی هەر ڕۆژ کەسێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشتووە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی درێژه‌ ...
ژیان: ژنێکی کورد لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر حیجابی زۆرە ملێ سەرپۆشەکەی فڕێدا، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەش ڕووبەڕووی خەڵک بوونەتەوە درێژه‌ ...
سبەی): راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای دەکات دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا گیراوە كە دوای لە پشكنینی تاقیگەیی دەرنەچوە و بریاری لەناوبردنی دراوە. لە راگەیەنراوێکدا ق درێژه‌ ...
سلێمانی؛ هەزاران كەس بەشدارییان لەمەراسیمی دووەم ساڵەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا كرد لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی رێوڕەسمی یادی دوو ساڵەی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا درێژه‌ ...
کوبرا سۆلهان کچی بەرخودێری مانگرتووی ستراسبۆرگ کەرەم سولهان-ە و بەشداریی لەو چالاکییەدا کرد و بانگی لە رێکخراوە ئەروپاییەکان کرد بەرپرسیاریى خۆیان بەجێبهێنن. لە کان ٧٢هەمین فێست درێژه‌ ...
ئەو فشارە زۆرەی لەسەر دادگای کۆچ درووست بووە، بووە بەهۆی دواکەوتنی پێداچوونەوە و وەڵامدانەوەی ئەو پەناخوازنەی دۆسییەکەیان ڕاوانەی دادگاکان کراون. ئەو پەناخوازانەی لە پاش ئەوەی د درێژه‌ ...
ڕۆژی ڕابردوو خاوەن و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی ئیسلامی لە باشووری سوید، لە لایەن پۆلیسی ئاسایش واتە Säpoوە دەسگیر کرا. ئەوە چەندەمین کەسی دیاری ئیسلامی سەلەفییە کە لەماوەی ڕابردو درێژه‌ ...
هەنگاو: لاوێكی خەڵکی شاری شنۆ کە بە هۆی هەژاری ناچار ببوو ڕوو لە کۆڵبەری بکا، لە یەکەم شەوی کۆڵبەری لە ڕووباری گادەری خنکا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، درێژه‌ ...
هێلێن فریتزۆن سەرۆکی لیستی سۆسیالدیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا دەیەوێت سیستمێکی هاوبەش پرسی کۆچ لەسەر ئاستی ئەورووپا هەبێت، هەموو وڵاتەکەکان وەک یەک بەرپرسیارێتی بگرن درێژه‌ ...
ئه‌مریكا فه‌رمانی بۆ بەشێک لە كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، له‌ شوێنی كاره‌كانیان بكشێنێته‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مریكا. به‌پێی ڕاگه‌ی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   224
کۆی سه‌ردان:   17894893