بەهۆی رەخنەگرتن لە ئەردۆگان بە شەش کەس رۆژنامەنووسێک خوێناوی دەکەن
بەهۆی رەخنەگرتن لە سەرکردەیەک بە شەش کەس رۆژنامەنووسەکە خەڵتانی خوێن دەکەن.

بەهۆی رەخنەگرتن لە سەرۆک کۆماری تورکیا، رۆژنامەنووسێکی دیاری تورکیا خەڵتانی خوێن کرا.

ئەمڕۆ شەممە 11-5-2019، رۆژنامەی (یەنیساج)ی تورکی هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، شەش کەس بە داری یاریی بەیسبوڵ لە یاڤوز سەلیم دیمیراغ، نووسەر و رۆژنامەنووسیان داوە و خەڵتانی خوێنیان کردووە.

هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، یاڤوز سەلیم دیمیراغ لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی رەخنەی لە رەجەب تەییب ئەردۆغان گرتووە بەهۆی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ.

پرس میدیا
به‌روار:  11/05/2019
552   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   680
کۆی سه‌ردان:   29257090