وەزیری دادى ئەڵمانیا داوایکرد سزاى ئەو دایک و باوکانە بدرێت ڕۆژوو بە منداڵەکانیان دەگرن
وەزیری دادى ئەڵمانیا لە ھەرێمێک داوای کردووە سزای ئەو دایک و باوکانە بدرێت کە ڕێگە دەدەن منداڵەكانیان بەڕۆژوو بن.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئێڤا کونیە ھێرمان وەزیری دادى ئەڵمانیا لە ھەرێمی ھیسن داوای کردووە، سزای ئەو دایک و باوکانە بدرێت لە ئەڵمانیا کە مناڵەكانیان بەڕۆژوو دەبن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە لە ماڵپەڕی بیلد بڵاو کراوەتەوە وەزیری داد ڕایگەیاندووە، ئەو مناڵانەی لە ئەڵمانیا بەڕۆژوو دەبن ڕۆژووگرتنەکەیان کاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر تەندروستییان.

ئاماژەشی بە ماددەی ١٧١ی یاسای سزادانى ئەڵمانی داوە کە تایبەتە بە مافەکانی منداڵ، ئەو یاسایە سزای سێ ساڵ زیندانی ئەو دایک و باوکانە دەدات کە زیان بە منداڵەكانیان دەگەیەنن.

ئێن ئاڕتی
به‌روار:  10/05/2019
504   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   48
کۆی سه‌ردان:   29220703