كوردێك كاندیدی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌ڵمانیایه
"دیوسف مه‌نتك"ی ڕۆژنامه‌نوس له‌سه‌ر لیستی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان كاندید كردوه.
رۆژنامه‌نوس "یوسف مه‌نتك" له‌شاری لودڤیكس هاڤنی ئه‌ڵمانیا وه‌ك چالاكوانێكی بواری كۆچبه‌ران و گونجاندن له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كاندید كراوه بۆ ئه‌نجومونی شاره‌وانی شاره‌كه‌ی.
بڕیاره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی مایسی 2019ئه‌نجام بدرێت .
یوسف محه‌مه‌د مه‌نتك بۆ PUKmedia وتی: من ژماره‌كه‌م 51 له‌سه‌ر لیستی سه‌وزه‌كان و هیوا ده‌خوازم ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌و شاره‌دا به‌ده‌نگ پشتیوانیم بكه‌ن تا وه‌ك كوردێك بتوانم خزمه‌ت به‌ڕه‌وه‌ندی كوردی بكه‌م.
له‌م باره‌یه‌وه پلاكاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بڵاوكردۆته‌وه‌و لهپهیامێكیشدا داوا له‌هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی شاری لودڤیكس هاڤن ده‌كات بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به ژماره 51ی لیستی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا بده‌ن له‌و شاره‌دا.
PUKmedia شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا
بهروار: 10/05/2019
965 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|