یەکەمجارە كوردێك ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانیي شاری لامبێسی به‌ریتانیا
K24 – له‌نده‌ن:
بۆ یه‌كه‌م جار، كوردێكی نیشته‌جێی به‌ریتانیا، ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانیي "لامبێس"ی باشووری له‌نده‌ن. له رێوڕه‌سیمی ده‌ستبه‌كاربوونیدا ده‌یان كه‌سایه‌تیی به‌ریتانی و كوردی نیشته‌جێی شاره‌كه، ئاماده ده‌بن. هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ كوردێكی دیكه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ردوو ناوچه‌ی "چێڵسی" و "كینگستۆنی" له‌نده‌ن ده‌ست به‌كار بوو.
ئه‌مڕۆ "به‌ختیار مام شێخ" وه‌ك جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌كانی "چێڵسی و كینگستۆنی" له‌نده‌ن ده‌ست به‌كار بوو، هاوكات بڕیاره ئه‌مشه‌ویش "ئیبراهیم دۆغۆش" وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باشووری له‌نده‌ن (لامبێس) ده‌ست به‌كار بێت، كه ژماره‌ی دانیشتوانی له 300 هه‌زار كه‌س زیاتره و سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاره‌كه، "كریستۆفه‌ر ویلبیلۆڤ" پۆسته‌كه‌ی به‌جێ بهێڵت و راده‌ستی "دۆغۆش"ی بكات.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، "ئیبراهیم دۆغۆش"، رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم كه وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانیی لامبێس هه‌ڵبژێردرام. شانازیش به‌وه ده‌كه‌م، یه‌كه‌م كوردم پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌م شاره وه‌رگرم".
"دۆغۆش"، ماوه‌ی 20 ساڵه له ریزی دووه‌م گه‌وره پارتیی به‌ریتانیا، "پارتیی كرێكارانی به‌ریتانیا" كار ده‌كات. هاوكات وه‌ك بازرگانێك خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك چێشتخانه‌یه له له‌نده‌ن. هاوكات ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك راوێژكاری "پارتیی كرێكارانی به‌ریتانی" له ئه‌نجومه‌نی "لامبێس"ی له‌نده‌ن كاری كردووه.
ساڵی رابردوو، "دۆغۆش" خه‌ڵاتی "ئازایه‌تی" له به‌ریتانیا به‌ده‌ست هێنا. به هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی پردی "وێستمنسته‌ر"، هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو.
سه‌باره‌ت به گرنگیی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی، "دۆغۆش" گوتی: "وه‌ك كورد ده‌خوازین له به‌ریتانیا پۆست و پێگه‌ی گرنگ به‌ده‌ست بهێنین".
هه‌روه‌ها گوتی: "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بچمه ئه‌نجومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان).
دۆغۆش"، خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه. ساڵی 2017 هه‌وڵی دا له‌سه‌ر ناوى "پارتىی كرێكارانى به‌ريتانيا" خۆى بپاڵێوێت بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتي (په‌رله‌مان)ـى به‌ريتانيا.
پێشتر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "ئيڤنينگ ستانده‌رد"ى به‌ريتانى، "دۆغۆش" رايگه‌ياندبوو، "من له ته‌مه‌نى 14 ساڵييه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر به بنه‌ماڵه‌وه هاتوومه‌ته له‌نده‌ن. ئه‌م وڵاته هه‌موو شتێكى به‌من به‌خشيوه. ئێستاش ده‌مه‌وێت به‌شێك له قه‌رزه‌كان بده‌مه‌وه.
لە کاتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى پردى "وێستمنسته‌ر"ى له‌نده‌ن له (22ى ئازار/ مارسى 2017)، "دۆغۆش" ئاماده نه‌بوو له‌به‌ر ره‌وشى ئه‌منى، كه‌بابخانه‌كه‌ى دواى هێرشه تيرۆريستييه‌كه دابخات. به پێچه‌وانه‌وه، كه‌بابخانه‌كه‌ی به كراوه‌یی هێشته‌وه. ميواندارىی سه‌رجه‌م تيمه‌كانى فرياكه‌وتن، به‌رگریى شارستانى و هێزه ئه‌منييه‌كانى كرد. به خۆڕايى خواردنى پێشكه‌ش كردن. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى له ئاستى ميديايى له به‌ريتانيا بايه‌خى پێ درا. رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و وڵاته به گرنگييه‌وه باسيان كرد.
رۆژى (22ى ئازار/ مارسى 2017)، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشي كرده سه‌ر رێبوارانى پردى "وێستمنستر"ى نزيك په‌رله‌مانى به‌ريتانيا. به هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه، دوو هاووڵاتى و ئه‌فسه‌رێكى پۆليس و په‌لامارده‌ره‌كه كوژران. زياتر له 20 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون. رووداوه‌كه بووه هۆى داخستنى په‌رله‌مان، وێستگه‌يه‌كى ميترۆ و په‌ككه‌وتنى هاتووچۆى هاووڵاتيان
به‌روار: 26/04/2019
683 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|