ئامێرێک خەیاڵەکانی مرۆڤ دەگۆرێت بۆ قسەکردن
خەندان-
زانایان ئامێرێکیان بەرهەمهێناوە کە دەخرێتە مێشکی مرۆڤەوە و خەیاڵەکانی دەگۆڕێت بۆ قسەکردن
بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی نیوز، زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا لەئەمریکا ئامێرێکیان بەرهەمهێناوە کە دەخرێتە مێشکی مرۆڤەوە و خەیاڵەکانی دەگۆڕێت بۆ قسەکردن.
داهێنانەکە لەجۆرنالی (نەیچەر) بڵاوکراوەتەوە و وەک داهێنەرانی ئاماژەی بۆدەکەن هەنگاوەکەیان بێهاوتایە و ئومێد دەبەخشێتەوە بەو کەسانەی کەبەهۆی نەخۆشییەکانی مێشکەوە توانای قسەکردن لەدەستدەدەن.
لەمبارەیەوە سانفرانسیسکۆ سەرۆکی تیمی داهێنەرانی ئامێرەکە دەلێت " ئامێرەکە بەدو قۆناغ ئیشدەکات، سەرەتا لەناو مێشکدا جێگیردەکرێت و سیگناڵەکانی قوڕگ و گوێ و لوت وەردەگرێت، دواتر بەخوێندنەوەی شێوازی جوڵەی زمان و قورگ سیگناڵەکان بۆ وشەی زارەکی دەگۆڕێت، بەوەش یارمەتی کەسەکە دەدات ئەوەی لەمێشکیدایە بیکاتە دەربڕین.

هەریەک لەنەخۆشییەکانی برینی مێشک، شێرپەنجەی قوڕگ، جەڵتە و نەخۆشییەکانی دەمار کێشە بۆ سیستمی قسەکردنی مرۆڤ دروستدەکەن، ئەم داهێنانەش ئومێدێک بۆ توشبوانی ئەو نەخۆشییانە دەگێڕێتەوە.
به‌روار:  25/04/2019
353   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   180
کۆی سه‌ردان:   29231431