ئەمریكا: ئێران لە بازاڕی نەوت دەكرێتە دەرەوە
كۆشكی سپی رایگەیاند، چیتر لێخۆشبوون بۆ هیچ وڵاتێك دەرناكرێت بۆ بەردەوامبوونیان لە كڕینی نەوتی ئێران، وەزیر دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت: ئامانجیان چڕكردنەوەی فشارەكانە بۆ ئەوەی چیتر تاران دەست لەكاروباری ناوچەكە وەرنەدات.
لە راگەیەنراوێكدا كۆشكی سپی باسی لەوەكردووە، كە لە مانگی ئایارەوە، وادەی لێخۆشبوون لە كڕینی نەوتی ئێران كۆتایی دێت و تاران بە تەواوەتی لە بازاڕی نەوت دەكرێتە دەرەوە.
ئەمریكا ئاشكراشی كردووە، بۆ ئەویە دوای دەركردنی ئێران لە بازاڕی نەوت بۆشایی لە خستنەڕووی نەوت دروست نەبێت و بازاڕەكە تووشی شڵەژان و هەڵكشانی نرخ نەبێت، لەگەڵ سعودیە و ئیمارات رێككەوتوون كە ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە.
لای خۆیەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، كە ئامانجیانە گوشارەكانی سەر ئێران بگەیەننە لوتكە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە ناچار بكەن چیتر دەست لە كاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرنەدات و چیتر پشێوی نەنێتەوە.
جێی باسە دوای گەڕاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، واشنتۆن لێخۆشبوونی بۆ هەشت وڵات دەركرد، بۆ ئەوەی بەشێوەی كاتی و تا دۆزینەوەی فرۆشیارێكی تر بەردەوام بن لە كڕینی نەوت لە ئێران.

نەوا
به‌روار:  22/04/2019
981   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   994
کۆی سه‌ردان:   29236049