یەکینەیەکی سەربازیی ئەرمەنییەکان لە ڕۆژئاوا دادەمەزرێنن
ئەرمەنییەکان، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکینەیەکی سەربازییان بەناوی " نووبار ئوزانیان"یان دامەزراند، بڕیارە ڕۆژی ٢٤ی نیسان لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکاندا، دامەزراندنی ئەو یەکینەیە بەفەرمیی ڕابگەیەنرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، ئەو ئەرمەنییانەی لەناو هێزەکانی پاراستنی فیدراسیۆنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێ دەگرن، یەکینەکەیکی تایبەت بە خۆیان دادەمەزرێننن.

ناوی یەکینەکە نووبار ئوزانیان( ئۆرهان باکرجیان)ـە کە ناوی یەکێک لەو فەرماندانەیە کە لەشەڕی دژی داعشدا گیانی بەخت کردووە.

ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی یەکینەکە بەرەو کۆتایی دەچێت، بڕیارە ڕۆژی ٢٤ی نیسان لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، دامەزراندنی ئەو یەکینەیە بەفەرمیی ڕابگەیەندرێت، لەسەر دیواری ئەو شوێنەی یەکینەکە تێدا ڕادەگەیەنرێت"گوڵی من لەبیر مەکە" کەوەک هێمای کۆمەڵکوژیی ئەرمنییەکان لە جیهان دەناسرێت، هەڵدەواسرێت.

فورات نیوز
به‌روار:  22/04/2019
544   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   540
کۆی سه‌ردان:   29250912