2500 منداڵی بیانی لە كامپەكانی سوریا گیریانخواردوە
خەندان-

رێكخەری ناوخۆیی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ قەیرانی سوریا، داوای لە وڵاتانی ناوچەكە كرد لە رزگاركردنی چارەنوسی دو هەزار و 500 منداڵی بیانی لە كامپەكانی ئەلهەول لە سوریا هاوكاریانبن.

پانۆس مۆمتزیس، رێكخەری ناوخۆیی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ قەیرانەكانی سوریا، ئەمرۆ پێنجشەممە داوای لە حكومەتەكانی ناوچەكە كرد هاوكاریانبن لە چارەسەركردنی كێشەی چارەنوسی نادیاری دو هەزار و 500 منداڵی بیانی كە دوای راكردن لەژێردەستی كۆتا پاشماوەكانی داعش لەئێستادا لەناو 75 هەزار كەسدا لە كامپی ئەلهەول گیریانخواردوە.

پێویستە بەبێ رەچاوی تەمەن و رەگەزی منداڵەكان و لایەنگیری خێزانەكانیان، چارەسەر بۆ دۆخەكەیان بدۆزینەوە
 

مۆمتزیس لە لێدوانێكیدا لە جنێف وتیشی "پێویستە هاوشێوەی قوربانی و لە ئاستی یەكەمینەكاندا مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵانەدا بكرێت، هەر چارەسەرێك كاریپێبكرێت دەبێت لەسەر بنەمای باشترین مافەكانی منداڵان بێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە بەبێ رەچاوی تەمەن و رەگەزی منداڵەكان و لایەنگیری خێزانەكانیان، چارەسەر بۆ دۆخەكەیان بدۆزینەوە".

كامپی ئەلهەول كە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاوە، بە مەبەستی پێشوازیكردن لە ئاوارە عێراقیەكان بەهۆی جەنگی دووەمی خلیج  ساڵی 1991 دروستكراوە و لە ئێستاشدا هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەو منداڵ و ژنە ئاوارانەی لە باغۆز هەڵهاتوون لە بەشێكی جیاوازی كامپەكەدا جێگیركردووە. 

 
به‌روار:  19/04/2019
454   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   502
کۆی سه‌ردان:   29233707