چیرۆكی په‌نابه‌رێكی عێراقی له به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچبه‌راندا
هەژار تەها
مالمۆکورد
له لێواری مه‌رگه‌وه بۆ بوون به پزیشك چیرۆكی په‌نابه‌رێكی عێراقی له به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچبه‌راندا ماڵپه‌ری هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یڵ ، چیرۆكی پڕ نه‌هامه‌تی خێزانێكی عێراقی له‌زاری یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه به قاچاخ و به‌به‌له‌م له‌ساڵی 2000 دا ڕوویان له ئوسترالیا كردووه و دواتر و له ئێستادا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌و خێزانه عێراقییه بووه‌ته پزیشك و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگای ئوسترالی ده‌كات. به‌تول، ناوی ئه‌و كچه په‌نابه‌ره عێراقییه‌یه كه هه‌ژده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له به‌له‌مێكی قاچاخدا خه‌ریك بوو ژیانی كۆتایی بێت به‌جۆرێك له‌پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له‌و به‌له‌مه‌دا ، ئیتر خۆراك و ئاویان لێده‌بڕێت و به‌له‌مه‌كه‌شیان كون ده‌بێت. به‌تول، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌وه ده‌گێڕته‌وه كه ئه‌وان له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری به‌سره بوون به‌لاَم له‌ده‌ست ڕژێمی سه‌دام حوسێن هه‌ڵهاتوون و ده‌بوایه به هه‌ژاری له هه‌ردوو وولاَتی مالیزیا و ئیندۆنیسا بژیانایه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی بڕیاریاندا به به‌له‌مێكی قاچاخ ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن. نقومبوونی به‌له‌می قاچاخ كۆچبه‌ران له‌و سالاَنه‌دا بووبووه هه‌واڵێكی دڵته‌زێنی ڕۆژانه و له یه‌كه‌م هه‌وڵی ئه‌وانیشدا به‌له‌مه‌كه‌یان تێكده‌شكێ و له دوورگه‌یه‌كی نزیك ئیندۆنیسیا له‌نگه‌ر ده‌گرن كه به ووته‌ی به‌تول، ده‌ریاكه پڕ بووه له گیانداری ترسناكی وه‌ك تیمساح و گیانداری ئاوی تری ترسناك. له‌پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به كه‌سوكاریانه‌وه نامێنێت، خانه‌واده‌ی به‌تول واده‌زانن ئه‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه چونكه نه‌مانی هه‌واڵی ئه‌وان هاوكات بووه له‌گه‌ڵ نقومبوونی به‌له‌مێكی تری په‌نابه‌ران له‌و كاته‌دا، بۆیه خانه‌واده‌كه‌یان ده‌ستیانكردووه به دانانی پرسه بۆیان. پاشان قاچاخچییه‌كان به‌له‌مێكی تریان بۆده‌هێنن كه لێوان لێو بووه له په‌نابه‌ری تر و ئه‌وانیش ناچار ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌له‌مه‌دا بڕۆن. له پاش ڕوودانی نقومبوونی ده‌یان به‌له‌می په‌نابه‌ران له پێش گه‌یشتنیان به ئوسترالیا، حكومه‌تی ئوسترالیا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بڕیاریداوه له‌سه‌ر گرتن و گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ ، واته له ئێستادا ، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه هه‌وڵی داوه لێوه‌ی بچێت بۆ ئوسترالیا یان ڕه‌وانه‌ی وولاَتی خۆی ده‌كرێته‌وه. به‌لاَم له‌و سالاَنه‌ی سه‌ره‌تای 2000 دا ، په‌نابه‌رانی وه‌ك به‌تول، له‌پاش نزیكبوونه‌وه‌یان له سنوره ئاوییه‌كانی ئوسترالیا كه ئه‌گه‌ر به‌ختیان هه‌بووایه و نقوم نه‌بوونایه ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری ئوسترالیاوه ده‌بران بۆ دوورگه‌ی كریسمسی ئه‌و وولاَته. له‌پاش گه‌یشتنیشیان به ئوسترالیا، به‌تول له‌ساڵی 2001 دا مافی په‌نابه‌رێـتی وه‌رگرتووه و له‌پاش خوێندنی له‌و وولاَته، له ئێستادا پزیشكه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وولاَته. به‌تول، ده‌ڵێت كه زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی كه له ئوسترالیا پێشوازی لێكراوه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ببێت به پزیشك له‌و وولاَته.
به‌روار: 18/04/2019
711 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|