دادگایی كردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد
پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردنی ٧ سیاسه‌تمه‌داری كورد كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی ١٢٩ب به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی «ڕێكخستنی بیانین» دۆسیه‌یان بۆ كرابوویه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد.

سه‌ره‌تا دانیشتنی دادگه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. كلاوس بێللینگ ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی شه‌مسه‌دین ب. (٥٣ ساڵان) به‌ڕێوه‌چوو. له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ كورده‌ خوێندرانه‌وه‌. ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له‌ لایه‌ن داواكاری فیدڕاڵی دژبه‌ شه‌مسه‌دین ب. ئاماده‌ كراوه‌ ڕیزێك تاوانی له‌خۆگرتووه‌. دانیشتنه‌كه‌ هه‌تا ١٨ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت. دواتریش له‌ ٢ی ئایاره‌وه‌ درێژه‌ی پێده‌درێت. له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌ ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر ٩:٣٠ دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دووه‌مین دانیشتنیش ده‌رباره‌ی ساڵح ك. بوو كه‌ به‌ تۆمه‌تی؛ ڕێكخستنی خۆپیشاندانی شوباتی ٢٠١٧ له‌ ناوچه‌ی هایلبرۆن، شتوتگارت تا مانهایم و ستراسبۆرگ، پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ٢٠١٧، پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ٢٠١٨ له‌ هانۆڤه‌ر و چالاكیی دانیشتن له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌ نیسانی ٢٠١٧ له‌ ستراسبۆرگ، تۆمه‌تبار ده‌كرێت. له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ناوبراو خوێندرانه‌وه‌. بڕیاره‌ دانیشتنه‌كه‌ سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت. پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردن‌ تا ٦ی ئایار كاتژمێر ٩:٣٠ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو یه‌كشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت.

دانیشتنی دادگه‌ ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ڤه‌یسه‌ل س. (٣٧ ساڵان) عه‌گید ك. (٢٥ ساڵان) كه‌ هاوڵاتیی توركیا و ئه‌ڵمانیایه‌، ئه‌ڤریم ئا. (٣٤ ساڵان)، ئۆزكان ت. (٣٢ ساڵان) كه‌ به‌ ئه‌ندامبوون له‌ په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت و جیهان ئا. (٣٧ ساڵان) كه‌ به‌بێ ئاماده‌بوون دادگه‌یی ده‌كرێت، دوێنێ كاتژمێر ١٣ به‌ڕێوه‌چووبوو. شوێنی گیراوان، پارێزه‌ران، چاودێران و ئاماده‌بوانی دیكه‌ به‌ كابینه‌ی جامی جیاجیادا جیاكرابوونه‌وه‌. پارێزه‌ران هه‌ستانه‌ سه‌رپێ و ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕێكاره‌. دواتر به‌ نووسراو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له‌ به‌رانبه‌ر دۆخه‌كه‌ و دانیشتنه‌كه‌ بۆ ٨ی ئایار دواخرا. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردنه‌كه‌ تا كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ درێژه‌ بكێشێت.

به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨-ه‌وه‌ ٦ كه‌س زیندانی كراون و له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه‌ كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ نییه‌، دادگه‌یی ده‌كرێن.

له‌ كاتی دادگه‌یی كردنی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌دا له‌ به‌رده‌م بینای دادگه‌ پارتیی ماركسیست لینینیستی ئه‌ڵمانیا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ڕایگه‌یاند، «له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ توركیا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادییه‌، نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ی تێده‌كۆشن له‌ ڕێی ده‌ستووره‌وه‌ چاودێریان بكرێت.»
فورات نیوز
به‌روار:  17/04/2019
129   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
نەوا دوای گەڕان بۆ ماوەی چارەكە سەدەیەك بەدوای پیاوێكدا، كچێكی كوردی پەنابەر لەكۆتاییدا بەئاواتەكەی گەیشت و ئەو كەسەی دۆزییەوە، كە بەمنداڵی ژیانی گۆڕیبو. سەرچاوەكانی هەواڵی جیهان درێژه‌ ...
خەڵك – بەشی هەواڵ ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ، لە پەڕلەمانی كوردستان دەڵێت: سەردانی كێڵگە كستوكاڵییەكانی قەزای پێنجوێنمان كردووە و پاش لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت كە شوتی درێژه‌ ...
سبەی): ئامۆزایەکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەڵێت: نازناوی عه‌لی ئه‌سه‌دی باپیریان "وەحشە" و بۆ ئەو مەبەستەش ناسنامەکەی بڵاوکردوەتەوە. فیراس ئه‌سه‌د، ئامۆزا و نه‌یاری به‌شار ئه درێژه‌ ...
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بیرۆکەی کڕینی گرینلاند زیندوو دەکاتەوە و لێپرسراوانی دانیمارکیش رەخنە لە بیرۆکەکەی ترامپ دەگرن و بە بێ بنەما ناوی دەبەن. ئەمڕۆ رۆژی هەینی، رۆژنامەی " درێژه‌ ...
Li gor amarên zanîngeha Uppsalayê, nisbeta kesên ku di kursa zimanê kurdî de serketî bûne barçav zêdetir bûye. Di sala 2015-ê de, 19% yê xwandekaran kurs temam kiribû. Par nisbe درێژه‌ ...
. ژاپۆن ڤیزای دبلۆماسیی، داوەتننامەی خوێندن، مرۆیی بە هاوڵاتیانی هەرێم و عیراق دەدات و لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی داواكارییەكانی بۆ پێدانی ڤیزا دەكات لە را درێژه‌ ...
لێشاوی سه‌ردانی هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار یان چاره‌سه‌رى پزیشكى یان خوێندن، به‌رده‌وامه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حكوومه‌تى توركیا و ئیداره‌ى فڕۆك درێژه‌ ...
"هەروەک چۆن تەقینەوەی پارچەکانی ئەتۆم وزەیەکی زۆر گەورەی لێدەکەویتەوە، ئەو فیشەکەی یەکەم، کاریگەریەکی هاوشێوەی هەبوو، ئەوەی لەو فیشەکەدا کۆبووبوه‌وە، ئەو کینە گەورەیەیە لە بەرامبەر درێژه‌ ...
خەندان- چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی سوریا رایدەگەیەنن، ئەمریکا "ژێر بە ژێر لەگەڵ تورکیادا رێککەوتوە" و بە نیازی ئەنجامدانی کودەتایە بەسەر کوردەکانی سوریادا. بەگوێرەی زانیاریەک درێژه‌ ...
خەندان- تیمی پەرەپێدەری كۆمپانیای گوگڵ لە بروسکەیەکدا بڕوانامەی سوپاسگوزاریان بەخشیە گەنجێكی كوردی خەڵكی هەڵەبجە، بەهۆی كاركردنی بۆ ماوەی 8 ساڵ و چەسپاندنی زمانی كوردی و وەرگێڕا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   117
کۆی سه‌ردان:   18150388