لە هەولێر سێ کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن 7 ساڵان
ڕووداو

لە هەولێر سێ نەوجەوان دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن حەوت ساڵان، کە قوتابی پۆلی دووەمی بنەڕەتییە. 

سێ نەوجەوانەکە رۆژی 3ـی ئەم مانگە لەڕێگەی گەڕانەوەی لە قوتابخانە ئەو منداڵەیان رفاندووە، دوای بێهۆشکردنیشی لە چۆڵەوانییەکی گەڕەکەکەی خۆیاندا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەری. دوای سێ کاژێر هەر بە بێهۆشی لە نزیک ماڵی خۆیان و لەژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا فڕێیدەدەن.

کچەکە چیرۆکی رفاندنی بۆ رووداو باسدەکات و دەڵێت "منیان خستە نێو ئۆتۆمبێل و حەبیان پێدام، چەقۆشیان خستە سەر ملم، دواتر لەژێر لۆرییەک منیان فڕێدابوو. چوومە ماڵەوە بە دایکمم گوت، ئەویش یەکسەر داخی کردم و لێیدام".

بەهۆی پێدانی حەبی بێهۆشکەر بە منداڵەکە، رەوشی تەندروستی تاوەکو چوار رۆژ ناجێگیر بووە. باوکی لەدوای پشکنین سکاڵای لەسەر پێنج کەس تۆمارکردووە، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان  زڕدایکی کچەکەیە. باوکی کچەکە دەڵێت، پێشتریش زڕدایکی منداڵەکە چەند جارێک هەوڵی خنکاندنی داوە و یەکێک لە نەوجەوانەکانیش خزمی نزیکی کچەکەیە.

باوکی کچەکە دەڵێت "داوام ئەوەیە ئەو کەسانە بە تووندترین شێوە سزابدرێن. هیچم لەگەڵ خێزانەکەشم نەکردووە و هەر لە ماڵەوەیە".

بەگوتەی بەڕێوەبەری قوتابخانەی کچەکە، زیاتر لە حەوت جار پۆلیس و ئاسایشیان ئاگادارکردووەتەوە کە چەند نەوجەوانێک گێچەڵ بە قوتابییەکان دەکەن، بەڵام کەس دەستگیرنەکراوە.

پۆلیس دوای چەند رۆژێک بەپێی مادەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی پوورزایەکی کچەکەی دەستگیرکردووە.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت "دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و کەسێکمان دەستگیرکرد. ئەو کەسانەی رفاندوویانە خوار تەمەن 18 ساڵن و لە هەوڵداین بۆ دەستگیرکردنی دوو کەسەکەی دیکەش".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ساڵی پار برای یەکێک لەو نەوجەوانانە لە هەمان قوتابخانە کچێکی دیکەی رفاندووە.

لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا ئەوە پێنجەم حاڵەتی دەستدرێژیکرنە سەر منداڵانە و هەندێک لەو کەسانەش دەستگیرکراون. 

 
به‌روار:  15/04/2019
286   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
K24 – له‌نده‌ن: بۆ یه‌كه‌م جار، كوردێكی نیشته‌جێی به‌ریتانیا، ده‌بێته‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیي "لامبێس"ی باشووری له‌نده‌ن. له‌ رێوڕه‌سیمی ده‌ستبه‌كاربوونیدا ده‌یان كه‌سایه‌تیی به‌ریت درێژه‌ ...
ئەوانەی بە مناڵی تووشی شێرپەنجە دەبن، دوای چاکبوونەوە بەدەست کاریگەرییەکانی چارەسەرکردنەکەوە دەناڵێن، خزمەتگوزاری تەندروستی پێویستیش لەم بوارەدا نییە. ئەوەش بەپێی راپۆرتی خەزێن درێژه‌ ...
رۆژی (22)ی نیسان، حکومەت، حیزب، دامودەزگاکان، کەناڵەکانی راگەیاندن... ئاهەنگی یادی دەرچونی یەکەمین رۆژنامەی کوردییان گێڕا. لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان، بەرپرسەکان پێشبڕکێیان بو بۆ "ب درێژه‌ ...
خەندان- زانایان ئامێرێکیان بەرهەمهێناوە کە دەخرێتە مێشکی مرۆڤەوە و خەیاڵەکانی دەگۆڕێت بۆ قسەکردن بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی نیوز، زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا لەئەمریکا ئامێرێکیان بە درێژه‌ ...
لە چەندان دارستان لە ناوچە جیاجیاکانی سوید ئاگرکەوتووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا نەیانتوانیوە هەموو ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن. بەهۆی گەرما و وشکبوونی پووش و دارستانەکان و نەبا درێژه‌ ...
خەندان-کۆچەر عەزیز کتێب لە تەمەنی پێنج هەزار ساڵەی خۆیدا رێگەیەکی دور و درێژی لە تابلۆی قوڕینەوە دەستیپێکرد تا گەیشتە چاپی ئەلکترۆنی، كتێب فرۆشێك دەڵێت، زۆری كتێب سەری لە خوێنەر درێژه‌ ...
شەوقی ئیسماعیل ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە، دەستیکردووە بە کڕینی کتێب و بێبەرامبەر دەیبەخشێت بەو کەسانەی ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە پێنج هەزار کتێبی بەخشیوە، کە زۆ درێژه‌ ...
دێرشپیگل کە یەکێک لەسەرەکیترین گۆڤارەکانی ئەڵمانیایە، لەسەر عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، شیکارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: لە عەفرین پاکتاوی ڕەگ درێژه‌ ...
ساڵی پێشوو ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئیقامەی کار هاتوونەتە سوید زیاتربووە لەچاو هەموو ئەو ساڵانەی تر کە یاسای هێنانی دەستی کار ئاسانکاری بەسەرداهێنراوە. هەروەها ڕای خەڵکیش لەمبارەوە زۆ درێژه‌ ...
له‌ ساڵیادی نووسه‌رو رۆشنبیری تیكوشه‌ر دانا جه‌لال ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب دانا جه‌لال ئه‌حمه‌د موفتی له‌ ساڵی 1957 و له‌ ناو خێزانێكی شیوعی ناسراو له‌ خانه‌قین چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناو پ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   114
کۆی سه‌ردان:   17819652