داستانی کۆڕێ
داستانى كۆرێ

قادر عزیز

رێكه‌وتنی ژێر خێوه‌ته‌كه‌ی (صه‌فوان) بۆ وه‌ستاندنی شه‌ر له‌ نێوان هاوپه‌یمانان و رژێمی به‌غدا ، ده‌رفه‌تێكی به‌ رژێمدا كه‌ بپرژێته‌وه‌ سه‌ر داگیركردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌ رزگاركراوه‌كانی باشوری عێراق و كوردستان ، به‌ تایبه‌تیش كه‌ له‌م رێكه‌وتنه‌دا مافی به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر به‌ رژێم درابوو ، كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌ی هێزى له‌ شه‌ره‌كاندا به‌ قازانجی رژێم گۆری ، ئه‌وه‌ بوو رژێم له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌لیكۆپته‌ر توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا راپه‌رینی خه‌ڵكی باشوری عێراق زۆر به‌ درندانه‌ سه‌ركوت بكات و دواتریش درێژه‌ به‌ په‌لاماردانه‌كانى بۆسه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بدات ، كه‌ توانی به‌ هه‌مان شێوه‌ی باشوری عێراق به‌شی زۆری ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ش له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ ، هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانیش ئه‌وكاته‌ به‌هۆى كه‌می كاته‌كه‌ و نه‌بوونی پلانێكی تۆكمه‌ وه‌ك پێویست تواناى به‌رگرى هێزه‌كانى رژێمیان بۆ سه‌ر شاره‌كان نه‌بوو.
خه‌ڵكی كوردستانیش له‌ ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم و وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی داگیركه‌ر بۆ كوردستان شاره‌كانی چۆڵكرد و له‌ كۆره‌وێكی ملیۆنیدا خۆی گه‌یانده‌ سنوره‌كانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا ، وێنه‌ تراژیدیایه‌كانی كۆره‌وی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر سنوره‌كان رای گشتی دونیای هه‌ژاند ، بۆیه‌ زۆری نه‌برد له‌ ژێر ئه‌و فشاره‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بریاری (688) بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌ فرینی كوردستان ده‌ركرد ، رژێم دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كانی كوردستان و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بریاری (688) هێزه‌كانی بۆ گه‌یشتنه‌ سنوره‌كان جوڵاند ، له‌ هه‌ولێر دوای داگیركردنه‌وه‌ی پیرمام و سه‌ری ره‌ش هێزه‌كانی له‌ ئاماده‌باشیدابوو بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌قڵاوه‌ و جاده‌ی هاملتۆن. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌بوایه‌ به‌ هه‌ر نرخێك بێت پێشره‌وی هێزه‌كانی رژێم بوه‌ستێنێ ، بۆ ئه‌مه‌ش باشترین شوێن گه‌لی كۆرێ بوو ، ئه‌وه‌بوو له‌ دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ ره‌واندز و سارداو و دواجاریش له‌ باڵه‌كیان نه‌خشه‌ی شه‌ره‌كه‌ بریاری لێدرا ، كاك مسعود بارزانی به‌رپرسی به‌ره‌ی كوردستانی بوو له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ، كاك كۆسره‌ت و كاك سامی عبدالرحمان و كاك فازڵ میرانی و به‌نده‌ش وه‌ك سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ هاوكاری بووین.
دوا كۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌مان له‌ رۆژى 10/4/1991 له‌ گوندی (باله‌كیان) له‌ ماڵی حسین ئاغای گونده‌كه‌ بوو ، زانیاری ته‌واو هه‌بوو كه‌ به‌یانی رژێم هێرشه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات ، بۆیه‌ دوای ته‌واوبوونی كۆبونه‌وه‌كه‌ من یه‌كسه‌ر به‌ره‌و خه‌لیفان به‌رێكه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی له‌وێ هه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ هێزێكی پارتی گه‌ل به‌ سه‌رپه‌رشتی كاك پاڵه‌ كه‌ له‌ باره‌گاكه‌ی ئێمه‌ بوون له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م بۆ به‌ره‌ی شه‌ره‌كه‌ ، ئه‌وه‌بوو دانی ئێواره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هێزه‌كه‌ چووینه‌ (حوجران) كه‌ شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی بوو. كه‌ گه‌یشتینه‌ حوجران كاك كۆسره‌ت كه‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌ی شه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد هێزه‌كانی دابه‌شكردبوو ، له‌ رۆژهه‌ڵاتی گه‌لی كۆرێ هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ی ئێمه‌ش زه‌حمه‌تكێشان و پارتی گه‌ل جێگیركران ، رۆژئاوای به‌ره‌كه‌ش به‌ هێزه‌كانی پارتی و شیوعی و سۆسیالیست سپێردرابوو ، وه‌ك چاوه‌روان ده‌كرا به‌یانیه‌كه‌ی 11/4/1991 كاتژمێر (5) هێرش و په‌لاماره‌كه‌ی رژێم ده‌ستیپێكرد. ده‌بابه‌كانی رژێم له‌ پێشه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌دا بوون ، به‌ڵام زۆری نه‌برد هێرشه‌كه‌ی رژێم له‌سه‌ر ده‌ستی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ تێكشكێندرا و چه‌ندین ده‌بابه‌ش له‌ شه‌ره‌كه‌ سوتا و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ، هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی كه‌ كاك كۆسره‌ت و شه‌هید حسن كوێستانی سه‌رپه‌رشتیان كرد رۆڵێكی گه‌وره‌یان له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی شه‌ره‌كه‌دا هه‌بوو ، هه‌روه‌ك هێزه‌كه‌ی زه‌حمه‌تكێشانیش شان به‌ شانی هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی رۆڵی كاریگه‌ریان له‌ شه‌ره‌كه‌دا بینی ، ته‌نانه‌ت له‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ر ده‌بابه‌كانیش ، له‌بیرمه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌یاندا له‌ناو یه‌كێ له‌ ده‌بابه‌كاندا برێكی زۆر له‌ پاكه‌تی سۆمه‌ر و جل و میكیاجى ژنانه‌یان هێنابوو ، دیاربوو سه‌ربازه‌كانی رژێم له‌ تاڵنكردنی دوكانه‌كانی هه‌ولێردا ده‌ستیان كه‌وتبوو ، ده‌بێ بگوترێ كه‌ ئه‌م داستانه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ خوێنی (11) شه‌هیدى قاره‌مان نووسرایه‌وه‌ ، كه‌ (9) پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی و (2) پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه‌ بوون ، هه‌روه‌ك له‌ شه‌ره‌كه‌دا دكتۆر سه‌ردار كه‌ سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ده‌كرد برینداربوو.، به‌م جۆره‌ شه‌ری كۆرێ وه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابوو شه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بوو له‌ وه‌ستاندنى پێشره‌وی هێزه‌كانی رژێم له‌ كوردستاندا ، دیاره‌ له‌ ناوچه‌ی سلێمانیش هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی به‌هه‌مان شێوه‌ پێشره‌وی هێرشه‌كانی رژێمیان وه‌ستاندبوو ، سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م شه‌رانه‌دا بۆ دواجار هاوكێشه‌ی هێزی به‌ قازانجی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌ی كوردستانی گۆری و رژێمی ناچار به‌ دانیشتن و گفتوگۆ كرد. شكستی گفتوگۆش دواجار چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ و مێژوویی به‌دواى خۆیدا هێنا له‌ناویاندا كشانه‌وه‌ی ئیداراتی رژێم له‌ كوردستان و هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان و راگه‌یاندنی فیدرالیزم. له‌ یادی (28) ساڵه‌ی داستانی مێژوویی كۆرێدا سڵاو له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانى كوردستان و له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، سڵاو له‌ یه‌ك ده‌نگی و یه‌كریزی گه‌لی كوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌كانی كه‌ سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌ گه‌وره‌كان هه‌میشه‌ به‌رهه‌می ئه‌و یه‌كیه‌تی و یه‌كریزیه‌ بووه‌.
به‌روار:  15/04/2019
38   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
K24 – له‌نده‌ن: بۆ یه‌كه‌م جار، كوردێكی نیشته‌جێی به‌ریتانیا، ده‌بێته‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیي "لامبێس"ی باشووری له‌نده‌ن. له‌ رێوڕه‌سیمی ده‌ستبه‌كاربوونیدا ده‌یان كه‌سایه‌تیی به‌ریت درێژه‌ ...
ئەوانەی بە مناڵی تووشی شێرپەنجە دەبن، دوای چاکبوونەوە بەدەست کاریگەرییەکانی چارەسەرکردنەکەوە دەناڵێن، خزمەتگوزاری تەندروستی پێویستیش لەم بوارەدا نییە. ئەوەش بەپێی راپۆرتی خەزێن درێژه‌ ...
رۆژی (22)ی نیسان، حکومەت، حیزب، دامودەزگاکان، کەناڵەکانی راگەیاندن... ئاهەنگی یادی دەرچونی یەکەمین رۆژنامەی کوردییان گێڕا. لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان، بەرپرسەکان پێشبڕکێیان بو بۆ "ب درێژه‌ ...
خەندان- زانایان ئامێرێکیان بەرهەمهێناوە کە دەخرێتە مێشکی مرۆڤەوە و خەیاڵەکانی دەگۆڕێت بۆ قسەکردن بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی نیوز، زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا لەئەمریکا ئامێرێکیان بە درێژه‌ ...
لە چەندان دارستان لە ناوچە جیاجیاکانی سوید ئاگرکەوتووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا نەیانتوانیوە هەموو ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن. بەهۆی گەرما و وشکبوونی پووش و دارستانەکان و نەبا درێژه‌ ...
خەندان-کۆچەر عەزیز کتێب لە تەمەنی پێنج هەزار ساڵەی خۆیدا رێگەیەکی دور و درێژی لە تابلۆی قوڕینەوە دەستیپێکرد تا گەیشتە چاپی ئەلکترۆنی، كتێب فرۆشێك دەڵێت، زۆری كتێب سەری لە خوێنەر درێژه‌ ...
شەوقی ئیسماعیل ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە، دەستیکردووە بە کڕینی کتێب و بێبەرامبەر دەیبەخشێت بەو کەسانەی ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە پێنج هەزار کتێبی بەخشیوە، کە زۆ درێژه‌ ...
دێرشپیگل کە یەکێک لەسەرەکیترین گۆڤارەکانی ئەڵمانیایە، لەسەر عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، شیکارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: لە عەفرین پاکتاوی ڕەگ درێژه‌ ...
ساڵی پێشوو ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئیقامەی کار هاتوونەتە سوید زیاتربووە لەچاو هەموو ئەو ساڵانەی تر کە یاسای هێنانی دەستی کار ئاسانکاری بەسەرداهێنراوە. هەروەها ڕای خەڵکیش لەمبارەوە زۆ درێژه‌ ...
له‌ ساڵیادی نووسه‌رو رۆشنبیری تیكوشه‌ر دانا جه‌لال ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب دانا جه‌لال ئه‌حمه‌د موفتی له‌ ساڵی 1957 و له‌ ناو خێزانێكی شیوعی ناسراو له‌ خانه‌قین چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناو پ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   155
کۆی سه‌ردان:   17819696