مناڵی داعشە سویدییەکان لە سوریا گیریان خواردووە

هەر حەوت مناڵەکەی میکایل سکرۆمۆ و ژنەکەی کە لە سویدەوە چوونە سوریا و بوون بە داعش، ئێستا لە رۆژئاوا لە کەمپی ئەلهۆل دۆزراونەتەوە لەلایەن باپیریانەوە.

میکایل کە بەڕەگەز نەرویجییە، بەڵام لە سوید ژیاوە و ژنەکەی هاوڵاتی سوید بوو، بە چوار مناڵەوە چوونە سوریا و لەوێش سێ مناڵی تریان بوو، ئێستا هەردووکیان لە شەڕدا کوژراون.

 پاتریسیۆ گالڤێز خەزووری میکایل، باسلەوە دەکات دوای گەڕانێکی زۆر نەوەکانی لە دۆزیوەتەوە، دوو مناڵە گەورەکە ئەویان ناسیوەتەوە. بەڵام تەندروستیان ئەوەندە خراپ بووە، تاقەتی بینینی خەڵکیان نەبووە، دەڵێ ئەوان بە دۆخێکی تۆقێنەر و جەرگبڕا ڕۆیشتوون، پێویستیان بە ئارامی و دڵنەوایی هەیە.


گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە

 
به‌روار:  11/04/2019
471   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   491
کۆی سه‌ردان:   29256677