غەسلەکان بەپارەی کەم لە سوید کاری ڕەش بە پەنابەران دەکەن
ەو جێگایانەی کە ئۆتۆمبیلێک بە ١٠٠ تا ٢٠٠ کرۆن دەشۆن بەشێکی کرێکارەکانیان بەڕەش و بە پارەیەکی کەم کاردەکەن.
ئەمەش بەبەپێی ڕووماڵێکی کەناڵی خیوهێرادی ڕادیۆی سوید.
چەندین کەس کە بەڕەش لەم جێگایانەدا کاردەکەن، پەیوەندییان بە بەشی کوردی ڕادیۆی سویدەوە کردووە و دۆخی خراپی کارکردنی خۆیان و کەمی حەقدەستیان باس دەکەن.
گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە
بهروار: 11/04/2019
959 جار خوێندراوهتهوه
|