کوردی سوید هاوکاری بۆ لافاولێدراوانی کوردستان کۆدەکەنەوە
ڕێکخراوە مرۆڤدۆستە کوردییەکانی سوید، هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەکەنەوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لافاو بەشێکی زۆری ئێران و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە کە بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان تا ئێستا ٦٢ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و خەڵکانێکی زۆریش ماڵ و حاڵیان ژێر ئاو کەوتووە. ئازاد عەباسی و زانیاری ئەشرەفی لە مەبەستە ڕێکخراوەکانی هاریکاری (Help Kurdistan) و بەرگریی Defend Kurdistan )) لە کوردستان زانیاری سەبارەت بە چۆنێتی کۆکردنەوەی هاوکاری و گەیاندنیان بە دەست خەڵکی لێقەوماو بە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دەدەن.
گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە
بهروار: 06/04/2019
507 جار خوێندراوهتهوه
|