ئوسترالیا سالاَنه‌ 160 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت
هەژار تەها
مالمۆکورد


له‌سه‌روبه‌ندی‌ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌و وولاَته‌دا، حكومه‌تی‌ هاوپه‌یمانیی‌ ئوسترالیا پلانی‌ بودجه‌ی‌ (دارایی‌) ساڵی‌ 2019 ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پرسی‌ كۆچبه‌ران و ڤیزای‌ ئوسترالیای‌ له‌خۆگرتووه‌.
به‌گوێره‌ی‌ پلانه‌كه‌، حكومه‌تی‌ ئوسترالیا به‌ نیازه‌ سالاَنه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ داهاتوو كه‌ له‌ ساڵی‌ 2019-2020 ده‌ستپێده‌كات ، 160 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ژماره‌ی‌ كۆچبه‌رانی‌ وه‌رگیراو سالاَنه‌ 190 هه‌زار كۆچبه‌ر بووه‌. 
پشكی‌ شێری‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه‌ كه‌ به‌ كۆچبه‌ری‌ شاره‌زا ناسراون و توانای‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌لی‌ كارانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئوسترالیا بۆ كۆچبه‌رانی‌ بیانیی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ و به‌شه‌كه‌ی‌ تریشی‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ خێزان و مندالاَن.
هاوكات، حكومه‌تی‌ ئوسترالیا بڕیاریداوه‌ به‌ زیادكردنی‌ تێچووی‌ پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزای‌ ئه‌و وولاَته‌ به‌ له‌سه‌دا 5.4 له‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ، بۆ هه‌موو ئه‌و ڤیزایانه‌ی‌ كه‌ به‌ ڤیزای‌ (ٍsub-class) ناسراون  و خاڵبه‌ندیش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زمانی‌ ئینگلیزیش به‌جۆرێك ده‌ستكاری‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كۆچبه‌رانه‌. 
شایانی‌ باسه‌ ، پلانی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئوسترالیاوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ پێشكه‌شكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و كۆچبه‌رانی‌ نایاسایی‌ ناتوانن سودمه‌ندی‌ ئه‌م پڕۆگرامه‌ بن چونكه‌ ئوسترالیا له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر كۆچبه‌رێك یان په‌نابه‌رێك كه‌ بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات.  
سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ری‌ هه‌واڵی‌ ئێس بی‌ ئێسی‌ ئوسترالی 


به‌روار:  06/04/2019
472   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لەسنوری نێوان ئێران و تورکیا بەهۆی توانەوەی بەفرەوە تەرمی 25 پەنابەر دەرکەوتن کە بەنیازبون لەرێگەی سنورەکانی نێوان ئەو دو وڵاتەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا. بەهۆی توانەوەی بەفر تەرمی درێژه‌ ...
خەندان- بەپێی هەواڵێكی رادیۆی فەرمی ئەمریكا، پۆلیسی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئینتەرپوڵ ناوی ساڵح موسلیم سەرۆكی پێشوی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەیدە) لەلیستی سوری داواكراوان دەركردو درێژه‌ ...
خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەماوە هەڵدراوەتەوە، کە روفاتی قوربانیانی ئەنفالی کوردی تێدایە. دەزگای شەهیدانی عێ درێژه‌ ...
لڤین: ئەو ٥٠ پەنابەرە كوردەی لە رێگای تورکیا و یۆناندا بێسەروشوێن بوون،دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێن بوونیان، ئەمڕۆ دووشەممە دەرکەوتنەوە. ڕۆژ عەزیز،نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەر درێژه‌ ...
Share Print لە شاری سلێمانیدا یازدەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە بەرز ڕاگیرا و خەڵاتی ئەمساڵی سۆرانی مامە حەمە پێشکەش بە سێ کەسایەتی کرا. لە شاری درێژه‌ ...
رووداو - رانیه‌ خێزانى خه‌نده‌ پلانیان دانابوو سه‌فه‌رى هه‌ولێر بكه‌ن و چه‌ند رۆژێك له‌وێ بمێننه‌وه‌، به‌ڵام خه‌نده‌ پلانه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى به‌ گولله‌یه‌كى د درێژه‌ ...
ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە، سویدییەی و لەژێر ئاڵای بەریتانیادا بووە، بۆیە وەزارەتی دەرەوەی سوید هیچ لێدوانێک لەوبارەوە نادەن، پشتیوانی لە هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا دەکەن درێژه‌ ...
وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەگەرى دروستنەکردنى ناوچەى ئارام لە سوریا ئۆپەراسیۆنى سەربازى بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فوڕات دەستپێدەکەن و، ئەمریکاش دەڵێت پابەندن بە درێژه‌ ...
شەوی رابردوو شاعیر و نووسەری دیاری کورد فەرید زامدار کۆچی دوایی کرد. هەڵگورد جوندنیانی هاوڕێ و کەسی نزیکی فەرید زامدار هەواڵی کۆچی دوایی ئەو شاعیر و نووسەرەی راگەیاند. ئەمشەوی ر درێژه‌ ...
خەندان سپۆرت - بڕیار عباس مامۆستایەكی پەیمانگای وەرزشی سلێمانی كە راهێنەری یەكێك لە ئەكادیمیاكانی تۆپی پێیە لە شاری سلێمانی، تیپی ئەكادیمیاكەی لە وڵاتی فەرەنسا بەجێهێشت و هەڵه درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   171
کۆی سه‌ردان:   18066982