دیدارێکی شیعری بۆ شاعیر (مەوجود سامان) له ئهمستردام بهڕێوهچوو
ڕاپۆرته ههواڵ له هۆڵهنداوه:
لە دەستپێکی وەرزی نوێی چالاکییەکانی یانەی کوردیی "میدیـــا" و لە یادی 30 ساڵەی دامەزراندنیدا، ڕۆژی شەممەی ڕێکهوتی 30-03-2019 له هۆڵی یانهی کوردی "میدیــــا" له ئهمستردام، به ئامادهبوونی دەستەبژێریک له نوسەران و ڕۆشنبیرانی تاراوگەنشینی هۆڵەندا، بۆ یەکێک لەو کەسایەتیە چالاک و دیارانەی، کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەوە کاری سەرەکی و جدییان تێدا کردووە، دیدارێکی شیعری بۆ نوسەر و شاعیر مامۆستا (مەوجود سامان)ی ڕێکخست. که تێیدا باسی ئەزموونی ئەدەبی و شیعری خۆیی کرد و چەند دەقێک لە چامەکانی خۆی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
مهبهستی دیدارهکه بەسەرکردنەوەی مامۆستا (مەوجود سامان) بوو، وەک نموونەیەکی شاعیرانی نوێی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی پێشوو، ناساندنی داهێنانەکانی نیوسەدەی بەرهەمی شیعری ئەم شاعیرە بە کوردانی تاراوگە، گفتوگۆیەکی جدیی لە نیو ئامادەبوواندا خوڵقاند.
پاش به بهخێرهاتنی ئامادهبووان و بە کورتی لە لایەن پێشکەشی ئیوارەکەوە، بەم شێوەیە لە شاعیر مەجود سامن دووا.
مەوجود سامان ساڵی ١٩٥٧ لە هەولێر، لە خانەوادەیەکی ناسراو و شۆڕشگێڕ لە دایک بووە، خانەوادەیەکەیان، هەر لە زووەوە بە بە ڕۆشنبیریەکی شۆڕشگێڕانە و کوردپەروەرانە لە شاری کۆنە هەولێری قەڵاومنارەدا پەروەردەکراون، بە هۆی باوکیانەوە، کە لە شۆڕشی ئەیلولدا پێشمەرگە بووە، تووشی دەربەدەری و گرتن و دوورخستنەوە و نەفی کردن بوونەتەوە بۆ باشوری عێراق.
برا گەورەکەیان کۆچکردوو مامۆستا تەلعەت سامان کۆڵەکەیەکی گەورەی شانۆی کوردیی بووە لە شاری هەولێر.
مەوجود سامان سەرەتای ساڵی ١٩٧٠ ەوە دەستی بە نوسین و کاری ڕەخنەیی کردووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی کورد، چالاکانە بە گوڕوتێنێکی زۆرەوە بەشداری لە چالاکی ئەدەبی و ڕۆشنبیریدا کردووە، لە هەولێر و بەگدا و سلێمانی.
لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمە، بەرهەمی ئەدەبی(شیعر، لێکۆڵینەوە و گوتای جۆراوجۆری بڵاوکردۆتەوە، لە (گۆڤاری بەیان، هاوکاری، بیری نوێ و رۆشنبیری نوێ).
لە ساڵی ١٩٨٠ ەوە چۆتە چیا و لەوێش بۆ ماوەی هەشت ساڵ وەک پێشمەرگەیەک دەمێنێتەوە و دەیان گوتار و شیعر و لێکۆڵینەوەی بڵاوکردۆتەوە و لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبیەکاندا بەشداری کردووە، سەبارەت بە ئەدەبی بەرگری، هەر لەوێش دوو دیوانی شیعری بە چاپ گەیاندووە. لە بڵاوکراوەکانی یەکێتیی نوسەرانی کوردستان، بە ناونیشانی(پەڕینەوە)- ساڵی ١٩٨٦، دیوانی (هەر تەنها بەفڕە شیوەنت دەکات) ساڵی ١٩٨٧. دوا تر ساڵی ١٩٨٨ دەچێتە سوریا و لەوێش دیوانی (فرمێسکی بەرد)ی لە دیمەشق چاپ دەکات، پاش ئەوەش ئاوارەی هەندەران دەبیت و لە شاری ئەمستردام لە هۆڵەندا دەگیرسێتەوە.
مەجود سامان خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە و لە هۆڵەنداش، دەست بە خوێندن دەکات، ماجستێری لە ڕشتەی کۆمەڵایەتیدا وەرگرتووە. لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوی "میدیـــا"ەوە ساڵی ١٩٨٩ لە ئەمستردام، ڕۆڵێکی گرنگی لە دەرکردنی گۆڤاری "میدیــــا"دا بینیووە و ئەم دیوانە شیعریانەی چاپکردووە، (دۆنای دۆن)، (پەرت بوون) و فرمێسکی بەرد، هەرەوەها لە هەولێریش چاپکراونەتەوە. جگەلەوە سەدان گوتار و شیعر و لێکۆڵینەوەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە، بەڵام لە دووتۆێی کتێبدا کۆنەکردونەتەوە.
مەوجود سامان پاش پرۆسەی ئازادی عێراق، گەڕاوەتەوە بۆ وڵات و بووە بە مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین، پاشان لە گۆڤاری (کاروان)دا لە هەولێر بووە بە سکرتێری نوسینی ئەو گۆڤارە بووە.
لەم ئێوارە دیدارەدا شاعیر کە بە تایبەت بانگێشت کرابوو، تا ڕووبەڕوو لەگەڵ ئامادەبوواندا باسی ئەزموونی ئەدەبی و شیعری خۆی بکات . چەندین پارچە شیعری کۆن و نوێی بۆ ئامادەبووان خوێندنەوە، ئەوانیش گفتوگۆیەکی جدییان لەگەڵ مامۆستا (مەجود سامان)دا ئەنجامدا.
خۆنەشاردنەوە
هەندێک هەن لە نێو جلی ئەستوردا خۆ دەشارنەوە
هەندێ هەن
لە پەچە و سمێڵ و نیقابدا
هەندێ هەن لە نێو ئاو و ئاگر، بەفر و باراندا خۆدەشارنەوە
هەندێ هەن لە نێو من و مردندا خۆدەشارنەوە
هەندێ لە بادا خۆیان دەشارنەوە
هەندێ خۆیان لە ناو یاسادا دەشارنەوە.
هەندێ خۆیان لە نێو خەندەی سواڵکەریکدا
هەندێکیش لە فرمێسکی قوربانییەکی ئەنفال و
هەندێکێش لە نێو تێکدانی دوو دڵدا.
مەوجود سامان لە چامەیەکی دیکەی خوێندەوە، کە تێیدا دەڵی:
گرێدانی سنورەکانی ترشی شەهوەت
ئەوە چ بەربەستێکە، بێ ئاسمانی مناڵیمان ئەتک دەکا
پیریشمان بە گزنگی گۆبەندێ دەبەخشێ
کێ هەوڵیدا، شەو ئەرخەوانی بێ.؟
مانگیش خوو بگرێ بە سەگوەڕ
کەنەفتی هەتاو، لە پایزان چاکتر دەردەکەوێ
تۆز لە بوون نانیشێ، خۆی تۆزە
ژمارەیەکی دان کەوتوو
بەختەوەرێکی سادە
هێندەی ماسی بۆ ئاو
چ لە زمانی بەردەوە فێربووم
لە سەمای پڕشکۆی شمشێرەکانی
کە بە ئەندازەی لەزەتێک
ڕاوەشێنران
هۆ ئەی خواوەندی کەڕولاڵ،
ئەمە چ ژیری، سۆبەتێکە
کەوا دنیا لەم ئاستە خوێناوییەدا ماوە،
چەند بە(با) دەچم، نەسرەوتە بینینم
بە نیگام
جەستەی ئێرۆتیکای پەیوەندی گومان
هەڵدەوەرێن..
باکوور، باشوورم هیپنۆز کرد،
لە کێڵگەیەکی ئاڵتونیدا، کە خەونی دەناشت
مناڵێتیی پیر دەکرد، پیری باوباپیرانم جوان
دەبوونەوە..
میراتە پڕ لە نەفرەت و برینەکانمان
بەسەبەتە بەسەر یەکا دادەکرد و
پێکەنینمان، سەرسامیمان، بەختەوەرییە.
بهروار: 05/04/2019
900 جار خوێندراوهتهوه
|