لە نەرویج ژنێکی کورد کوژرا
رووداو - هەولێر 

ژنێکی خەڵکی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نەرویج ''لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژرا''.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو ''رۆژی دووشەممە (1-4-2019)، ژنێک بەناوی سوهەیلا گوگانی لە شاری سترۆمێنی نەرویج کوژرا، کە دایکی کچێکی هەشت ساڵانە و بە چەقۆ هێرشیکراوەتەسەر'''. 
وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە باسی لێوە دەکرێت ''هاوژینی پێشووی بەناوی (س.ع) بە کوشتنی سوهەیلا تۆمەتبار دەکرێت". 

رووداو زانیویەتی، سوهەیلا گوگانی و هاوژینی پێشووی خەڵکی شاری نەغەدەن لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند ساڵێکە نیشتەجێی وڵاتی نەرویجن.

تەرمی سوهەیلا گوگانی لە پزیشکی دادی شاری سترۆمینە و پۆلیسیش ''بکوژەکەی دەستگیرکردووە''. 
به‌روار:  02/04/2019
517   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   300
کۆی سه‌ردان:   29253688