گەنجانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هوشیاری سێکسی لەسوید وەردەگرن
زۆربەی سەردانیکەرانی سایتی بڵاوکردنەوەی هوشیاری سێکسی سوید بۆ پەنابەرە تازەهاتووەکان، لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەن.
سایتی youmo.se کە لەلایەن فەرمانگەی کۆمەڵگای مەدەنی و لاوانی سویدەوە بەڕێوەدەبرێت، ئامانجی بڵاوکردنەوەی هوشیاری سێکسییە لەلای لاوانی تازەهاتوو بۆ سوید. بەڵام ساڵی پار ٨٠% سەردانیکەرانی لە دەرەوەی سوید بوون.
سایتەکە بەو زمانانەی پەنابەرانی تازەهاتوو قسەی پێدەکەن هەیە، لەوانە عەرەبی و دەری و سۆماڵی.
جێی باسە لە سایتەکە فیلم هەیە لەبارەی: تۆ خۆت بڕیار لەسەر جەستەت دەدەیت، بەم شێوەیە کۆندۆم بەکاردەهێنیت، چەندین بابەتی دیکە.
بەپێی ئای پی ئەدرەسی سەردانیکەران، خەڵک لە وڵاتانی وەک میسر، سعودییە، ئەفغانستان، عێراق و جەزائیرە، هەروەها ئەمریکا و ئەڵمانیەوە سەردانی سایتەکەیان کردووە .
ژمارەی سەردانیکەران بەپێی وڵات بۆ سایتی Youmo.se
1. ئێران ٢٦١، ٢٣٤
2. سوید ١٢٥،١٧٥
3. ئەمریکا ٦٦،٠٦٦
4. میسر ٦١،١٤٤
5. سعودییە ٣٨،٤٣٤
6. ئەفغانستان ٣٦.٨٠٦
7. بەریتانیا ٣٤،٩٢٥
8. عێراق ٣٤،٨٦٢
9. ئەڵمانیا ٣٠،٨١٧
10. جەزائیر ٢٨،٣٠٠
11. مەغریب ٢٦.٠٨٢
12. تورکیا ٢٥،٦٤١
گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە
بهروار: 02/04/2019
685 جار خوێندراوهتهوه
|