ئوگور شاکار لە ئەڵمانیا شەهید بوو
ڕۆژنیوز ئوگور شاکار، کە مانگی شوبات لەدژی گۆشەگیریی لە ئەڵمانیا چالاکیی گیانبازیی ئەنجامدا، دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە لە نەخۆشخانە بوو، ئەمڕۆ شەهید بوو.

ڕۆژی ٢٠ی شوبات لەدژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە چالاکییەکی گیانبازیی ئەنجامدا، ٦٤٪ی جەستەی سووتابوو، زیاتر لە مانگێکە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا چارەسەر دەکرا، بەیانی ئەمڕۆ شەهیدبوو.

شاکار پێش چالاکییەکەی نامەیەکی نووسیبوو، لە نامەکەیدا سەرنجی ڕاکێشابووە سەر گۆشەگیریی ئۆجالان، چالاکییەکانی مانگرتن و فشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەسەر بزوتنەوەی ئازادیی خوازی کوردان.
به‌روار:  23/03/2019
512   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   302
کۆی سه‌ردان:   29253928