جوبرائیل فیلمه كوردییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته ئیتاڵیا
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار‌و ده‌رهێنه‌ری كورد جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌بێته نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی‌و له‌و رێگه‌یه‌وه فیلمه كوردییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتی ئیتاڵیا.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و فێستیڤاڵه، رایگه‌یاند "به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی كلات نیسای سینه‌مایی كه له‌وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فێستیڤاڵه‌كه ده‌ستنیشان كراووم".
وتیشی "فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی منه‌وه ده‌نێردرێت بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه كه له‌بواری سینه‌مای جیهانیدا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی باشه".
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر داوای له‌ده‌رهێنه‌رانی سینه‌مایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی‌و هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌وانه‌ی كه خوازیارن فیلمه‌كانیان له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌شداری بكات، په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن‌و فیلمه‌كان بنێرن تا هه‌لی به‌شداریكردنیان له‌و فێستیڤاڵه‌دا بۆ بڕه‌خسێنرێت.
جێی باسه ساڵی پار‌و له 26ی ئایاری 2018دا فیلمێكی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌ناوی (ئه‌یلان) به‌شداری خولی ئه‌و ساڵه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ی كرد‌و له‌كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.
فیلمی (ئه‌یلان) به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌نێو 437 فیلم كه به‌نوێنه‌رایه‌تی 60 وڵاتی جیهان كه به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردبوو خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه:
http://www.kalatnissafilmfestival.it/index.php?lang=en
به‌روار: 17/03/2019
401 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|