یەکەم پشکنین بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیای لە سوید دەستی پێکرد
ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لە سوید دەژین بۆ یەکەم جار پشکنینی بزیشکییان بۆ دەکرێت.

کرمانج ئەسکەری، دانیشتووی شاریی یۆتێبۆری سویددە و بۆ یەکەم جار لە ڕێگەی ئامێرێکی نوێوە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت تا بزانرێت چەندە چەکی کیمیای کاریگەری لە جەستەی کردووە. ئەسکەری لە یەکێک هۆڵەکانی ئینستیتووتی دەرمانی لە زانکۆی یۆتێبۆری کە توێژینەوەکان لەسەر بەرکەتوانی چەکی کیمیایی تێدا دەکرێت، پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەنجام درا.

جگە لەوەی کرمانج ئەسکەری بەرکەوتەی چەکی کیمیاییە، ٣٤ لە خزم و کەسەکانی لە کاتی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە
به‌روار:  17/03/2019
494   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   299
کۆی سه‌ردان:   29253702