ئیسلامیە توندڕەوەکان گەورەترین هەڕەشەن لە سوید
پۆلیسی ئاسایشی سوید Säpo ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەر بارودۆخی ئەمنیی سوید بڵاو کردەوە.
هەڕەشەی تونداژۆیی ئیسلامی، ئەمساڵیش وەک پڕمەترسیترین هەڕەشە بۆ سەر سوید ناو براوە. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کلاس فریبەری " Klas Friberg" بەڕیوەبەری پۆلیسی ئاسایشی سوید کۆنفڕانسێکی چاپەمەنی سازدا کە هاوکارمان شاهۆ موانی ڕووماڵی کردووە. بۆ زانیاری لەسەر وردەکاریی راپۆرتەکەی پۆلیسی ئاسایش وتووێژێکمان لەگەڵ شاهۆ موانی پێکهێناوە کە دەتوانن لە ڕێگای ئەو فایلە دەنگییەوە گوێی لێ بگرن.
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگییەکە بکە!
بهروار: 15/03/2019
931 جار خوێندراوهتهوه
|