لەکە‌رکوک ژنێک بە‌ 100 هە‌زار دینارە و پیاو هەیە سیانی لە سێ مانگ هێناوە
بەرپرسی لقی كەركوكی رێكخراوی هیوای عێراقی، سرود ئەحمەد رایدەگەیەنێت لە‌کە‌رکوک پیاو هە‌یە‌ لە‌ماوە‌ی 3 مانگدا 3 ژنی هێناوە‌، هە‌ر ژنێک بە‌ 100 هە‌زار دینار، بەپێویستیشی دەزانێت حكومەت پلان بۆ رێگە گرتن لەو حاڵەتە دابنێت.


ئاوێنە: سرود ئەحمەد، بەرپرسی لقی كەركوكی رێكخراوی هیوای عێراقی بەدەنگی ئەمریكای وتوە " حاڵە‌تە‌کانی جیابوونە‌وە‌ و ناپاکی هاوسە‌رێتی و هە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی خێزان لە‌کە‌رکوک لە‌ هە‌ڵکشاندایە‌، باش بونی بارودۆخی نێو خێزان پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ دۆخی سیاسی و ئابوری و ئە‌منی وڵاتە‌وە‌".


ئاماژەبەوەش دەكات ساڵی رابردو هەزار‌و 200 حاڵە‌تی توندوتیژیان تۆمار کردوە‌، ئاشكراشیدەكات توندو تیژییە‌کان خۆیان لە‌ توندوتیژی جە‌ستە‌یی و دە‌رونی، هێنانی ژنی دوە‌م و ناپاکی هاوسە‌رێتی و چە‌ندین جۆر توندوتیژی تردا دە‌بینێتە‌وە‌.


دەشڵێت"پیاو هە‌یە‌ دو سێ گێڵ فرێندی هە‌یە‌، پیاو هە‌یە‌ ژنی دوە‌م دەهێنێ و خە‌رجی ژنی یە‌کە‌م ناکات،پیاویش هەیە‌ دو سێ ژنی ‌هێناوە‌ و ژنی یە‌کە‌م پێی نە‌زانیوە‌، پیاو هەیە لە‌ پێش چاوی ژنە‌کە‌ی قسە‌ لە‌گە‌ڵ ژنی تر دە‌کات، ژنە‌کە‌ هاندە‌دات تا بڕوات ئە‌ویش خیانە‌ت بکات، بۆیە‌ چە‌ندین ژن هەیە چوە‌ بە‌دانانی عیلاقە‌ لە‌گە‌ڵ پیاوی تر، تۆڵە‌ی لە‌ هاوسە‌رە‌کە‌ی کردۆتە‌وە‌".


راشیدەگەیەنێت ژنی دوەم لە‌دە‌رە‌وە‌ی دادگاکان و لە‌لایە‌ن مە‌لاوە‌ مارە‌ دە‌بردرێن، ئە‌وانە‌ی ژنی دوەم دەهێنن ئامانجیان پێکهێنانی خێزان نیە‌ بە‌ڵکو بۆ پڕکردنە‌وە‌ی حە‌زو ئارە‌زویە‌کی کاتییە‌، دە‌ڵێت"کابرایە‌ک هەبو لە‌ماوە‌ی سێ مانگدا ، سێ ژنی هێناوە‌، ئە‌م دیاردانە‌ خە‌ریکە‌ زۆر دە‌بن، لە‌کاتێکدا جاران شتی وا لە‌کە‌رکوک نە‌بوە‌، پیاو هاتۆتە‌ لامان، وتویە‌تی هاورێکانم هانم دە‌دە‌ن بۆ هێنانی ژنی دوەم، وتویانە‌ ژنێک بە‌ 100 هە‌زار دینارە‌، یانی مە‌عقولە‌ شتی وا؟ ". 
ئاوێنە
به‌روار:  11/03/2019
361   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
فەرمانداریی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە لە مەراسیمێکی سەربازییدا، کە بەرپرسانی چەندین دامودەزگا ئامادە بوون، سەرکەوتنی خۆیان بەسەر داعشدا بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا کرد. درێژه‌ ...
ئەو کەسانەی پێشتر پەیوەست ببوون بە داعشەوە و ئێستا گەڕوانەتەوە سوید، کۆمەکی داراییان ناکرێ گەر بێت و لە کۆمۆنی ستافانستۆرپ نیشتەجێ بن. ئەنجومەنی شارەوانی کۆمۆنەکەی ئێوارەی دوێنێ ئە درێژه‌ ...
ئوگور شاکار، کە مانگی شوبات لەدژی گۆشەگیریی لە ئەڵمانیا چالاکیی گیانبازیی ئەنجامدا، دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە لە نەخۆشخانە بوو، ئەمڕۆ شەهید بوو. ڕۆژی ٢٠ی شوبات لەدژی گۆشەگیریی درێژه‌ ...
باشووری کوردستان گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند ئەڤین عەتا ئەڤین عەتا | 3 كاتژمێر لەمەوپێش Share share گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند رێژوان نەورۆز، ئەو گەنجەی لە ھەڵەبجە خۆی خنكا درێژه‌ ...
میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پۆلیس تۆمەتباری هێرش و تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شاری ئوترێختی ئەو وڵاتەیان دەستگیرکردووە و، سەرۆک کۆماری تورکیاش لەسەر ڕووداوەکە قسەی کردووە، د درێژه‌ ...
ئەندازیار لوقمان ئاباڵخی – ١٧ ی مارتی ٢٠١٩ ئەم سترەکچەرە کە ١٦ قاتە و لە شێوەی کەشتیەکدا لە سەر بناغەیەکی )٥٠ پێ( ١٥ مەتری دروستکراوە کە لە لوتکەکەیدا کە )٥.١٩٤ پێ( ٢٨.٥٩ مەتر لە درێژه‌ ...
زولکوف گەزەن کە لە لەبەندیخانەی تەکیرداغ لە لەدژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لە ١ی ئادارەوە دەستی دابووە مانگرتن لەخواردن ، شەهید بوو. زولکوف گەزەن، یەکێک لە ب درێژه‌ ...
جوبرائیل فیلمه‌ كوردییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیتاڵیا هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار‌و ده‌رهێنه‌ری كورد جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌بێته‌ نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی درێژه‌ ...
ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لە سوید دەژین بۆ یەکەم جار پشکنینی بزیشکییان بۆ دەکرێت. کرمانج ئەسکەری، دانیشتووی شاریی یۆتێبۆری سویددە و بۆ یەکەم جار لە ڕ درێژه‌ ...
بە وتەی توێژەرەوەی بواری تیرۆر ماگنوس ڕانستۆرپ هێرشکارەکەی نیوزلەند پێش لە ئەنجامدانی کردەوەکەی بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بە هێرشەکەی درۆتنینگگاتان کردووە. ڕانستۆرپ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   86
کۆی سه‌ردان:   17727907