لەیلا گوڤەن، پزیشکی دەوڵەتی تورکی ڕەتکردەوە
لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە ماڵی خۆی لە ئامەد چالاکی مانگرتنەکەی بەردەوامە، ڕەتیکردەوە ئەو پزیشکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە نێردرابوو چارەسەریی بۆ بکات.

ئەمڕۆ پزیشکێک، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە نێردرابوو بۆ ماڵی لەیلا گوڤەن، چووە بەردەم ماڵیان بەڵام لەیلا گوڤەن ڕەتیکرد، کە ئەو پزیشکە چارەسەری بکات.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پزیشکە بەیانی ئەمڕۆ لە دەرگای ماڵی گوڤەنی داوە و بەڵگەیەکی پێشان داوە، کە لەلایەن دەوڵەتەوە ئەرکدار کراوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەندروستی لەیلا گوڤەن بکات، بەڵام لەیلا گوڤەن ڕەتیکردەوە، کە ئەو پزیشکە بیبینێت. 

ڕۆژنیوز
به‌روار:  06/03/2019
823   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   522
کۆی سه‌ردان:   29232925