بە ملیۆنان کرۆن بە جانتا لە سوید دەبرێتە دەرەوە
لە پاش ئەوەی بانکەکانی سوید کۆنتۆ یان ژمارە حیسابی چەندین کۆمپانیای حەواڵەیان داخست، زەحمەت بووە پارە لە ڕێگەی حەواڵەوە بۆ دەرەوەی سوید بنێریت.

هەروەها بانکەکانی سوید بە یاسایی ناردنی پارە و پارە خستنە سەر ژمارە حیسابی تووند کردۆتەوە.  جێی باسە پاش داخستنی ئەو ژمارە حسابییانەدا چەندین کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران کە ویستوویانە پارە بە جانتا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بۆ دەرەوەی وڵات ببەن.

یەکێک لەو کەسانە ڕۆژی دووشەمە بە پارەیەکی زۆرەوە لە فرۆکەخانەی ئارلەندا دەستگیرکرا، ئێستا گومانی تاوانی سپی کردنەوەی پارەی ڕەشی لە بواری بازرگانیا لەسەرە. ئەمە تەنیا کەس نییە دەستگیر کراوە، بەڵکو پۆلیس چەند کەسێکی دیکەشی دەستگیرکردوون.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  04/03/2019
1252   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   942
کۆی سه‌ردان:   29263725