ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری تری له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كانه‌وه وه‌رگرت
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری هه‌واڵی نیوزلاند ڕادیۆ بلاَویكرده‌وه 22 په‌نابه‌ری تر له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره له زاری داكۆكیكارێكی تایبه‌ت به مافه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه، تا ئێستا نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ر له هه‌ردوو دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه پێشتر له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا له نێوان ئه‌مریكا و ئوسترالیادا ئیمزا كراوه. ئه‌و ڕێكه‌وتنه بۆ یه‌ك جاره و ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له ئێستادا له‌و دوو دوورگه‌یه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ، په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ، كه به‌شێكیان كوردن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
به‌روار: 03/03/2019
837 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|