٩٠ هەزار شووشە ڤۆدگای كیم جۆنگ ئۆن دەگیرێ
شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی گەلی كۆریای باشوور لەڕەوشێكی ئابووری خراپدان ، دەست بەسەر ٩٠ هەزار شووشە ڤۆدگای سەرۆكی ئەو وڵاتە گیرا.

دەسەڵاردارانی هۆڵەندا رایانگەیاند، لەبەندەری ڕۆتردام دەستیان بەسەر بارێك ڤۆدگای رووسیدا گرتووە، كە لەڕێگادابووە بۆ كۆریای باكوور، بەگوێرەی دەزگاكانی راگەیاندنیش بێت ئەو بارە نزیكەی ٩٠ هەزار شووشە ڤۆدگای رووسی تێدابووە و تایبەت بووە بەكیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتە.

ئەوە لەكاتێكدا گەلی كۆریای باكوور بەدەست برسییەتی و هەژارییەوە دەناڵێنن، ئەوەش بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی بەرنامە ناوەكییەكەی كۆریای باكوورەوە بەسەر ئەو وڵاتەیدا سەپاندووە ، لەو چوارچێوەیەشدا هەناردەكردنی هەندێك شمەكی بواری خۆشگوزەرانیش رێگەی پینادرێت،

كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باشوور، كە لە سویسرا خوێندوویەتی واناسراوە كەسێكە زیادەڕەوی دەكات لە بەسەربردنی ژیانی خۆشگوزەرانی‌و كڕینی ئەو كەلوپەل و شمەكانەی حەزیان لێدەكات.

لەوچوارچێوەیەشدا راپۆرتە میدیاییەكان وەك رۆژنامەی " گاردیان"ی بەریتانی باسیان  لەوە كردووە كیم لەوەتەی لەساڵی ٢٠١١وە  دەسەڵاتی گرتووەتە دەست،  بایی ٤ ملیار دۆلاری ئەمەریكی شمەكی بواری خۆشگوزەرانی بۆ ژیانی تایبەتی خۆی لە چینەوە هاوردە كردووە.

سەرۆكی كۆریای باكوور چاوی لەوەیە بەهۆی كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ، بەشێك لە گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر وڵاتەكەی سووك بكرێن ، لەبەرانبەریشدا واشنتۆن دەیەویت كۆریا دەستبەرداری بەرنامە ناوەكییەكەی ببێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

به‌روار:  28/02/2019
673   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   938
کۆی سه‌ردان:   29256088