له‌یلا گوڤه‌ن: هیچ شتێکمان نییه له ده‌ستی بده‌ین
ژنانی پارتیی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌نجده‌ران و فێمێنیسته‌کانی تورکیا سه‌ردانی له‌یلا گوڤه‌ن، هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی (که‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموکراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان کرد له شاری ئامه‌د، گوڤەن لە پێشوازی میوانەکانیدا وتی: ئێمە هیچ شتێکمان نییه له ده‌ستی بده‌ین، ئێمه قوربانیدانمان خسته به‌رچاوی خۆمان، ئینجا ده‌ستمان به به‌رخۆدان کرد.
ئەمڕۆ شاندێکی ژنانی پارتی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌نجده‌ران (EHP) و فێمێنیسته‌کانی تورکیا، سه‌ردانی له‌یلا گوڤه‌نیان کرد، که ١١٢ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه.
گوڤه‌ن بۆ میوانەکانی قسەی کرد و باسی لەوە کرد ئه‌و چالاکییانه‌ی بۆ پشتیوانی له مانگرتنه‌کان ده‌کرێن، هێزی پێده‌به‌خشن. وتی: "هه‌تا کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌دا وه‌ک کێشه‌ی سه‌ره‌کی بمێنێت، ئێمه ناتوانین باسی کێشه‌کانی دیکه بکه‌ین، له تورکیا زۆر کێشه‌ی سه‌خت هه‌ن، هه‌مووشیان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه هه‌یه".
وتیشی: "هه‌تا کۆتایی به گۆشه‌گیری نه‌هێنرێت، ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر کێشه‌کانی دیکه قسه بکه‌ین، بۆیه ده‌بێ به‌په‌له گۆشه‌گیریی هه‌ڵگیرێت، به پشتگیریی ئێوه ئه‌م چالاکییه گه‌وره بوو، ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین، به‌ڵام له‌وانه‌یه سبه‌ینێ هه‌ڤاڵانی دیکه به‌رده‌وامی به‌م به‌رخۆدانه بده‌ن. ئه‌وه‌ی گرنگه چه‌په‌ری ده‌وری چالاکی و پشتیوانییه، له‌به‌رئه‌وه من پشتگیری زۆر به گرنگ ده‌زانم".
له‌یلا گوڤه‌ن له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌وه کرد، ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه که چالاکییه‌کانی مانگرتن له خواردن سه‌رده‌که‌ون. وتی: "ده‌سه‌ڵاتی ئاکه‌په-مه‌هه‌په ناتوانێت له‌وه زیاتر بێده‌نگ بێت، هیچ شتێکمان نییه له ده‌ستی بده‌ین، خۆی له‌خۆیدا ئێمه قوربانیدانمان خسته به‌ر چاوی خۆمان، ئینجا ده‌ستمان به به‌رخۆدان کرد، من بیرم له هه‌موو شتێک کرده‌وه، ئینجا ده‌ستم به‌م چالاکییه کرد. له‌نێو ئه‌م چالاکییه‌دا ده‌کرێت مردنیش هه‌بێت، له ڕاستیدا، من ده‌زانم که ئه‌م چالاکییه‌ی من ڕێ له به‌رده‌م نه‌مریی ده‌کاته‌وه. ئێوه پشتگیری بکه‌ن، ئه‌م چالاکییه هه‌ر له زووه‌وه سه‌رکه‌وتووه."
"ده‌بێ ئێمه ئه‌وه بزانین هه‌موو که‌س گۆشه‌گیر کراوه"
گوڤه‌ن سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشی ١٥ی شوبات له دژی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په که ده‌یانویست ڕێپێوان بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له گه‌مارۆدانی ماڵه‌که‌ی کرد له لایه‌ن پۆلیسی تورکیا و وتی: "هێزه سه‌رده‌سته‌کان له‌مێژه له به‌رانبه‌ر شۆڕشگێڕان بێ چاره ماون، شۆڕشگێڕان هه‌ر کات به‌رخۆدانیان گه‌ش کردبێت و وه‌ریانچه‌رخاندبێت بۆ ڕاپه‌ڕینی به‌هه‌یبه‌ت، ئه‌و کاته ئه‌و هێزانه ناچار بوون هه‌نگاو بنێن، پێویسته ئێمه فه‌لسه‌فه‌ی چێ گیڤارا له‌بیر نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر له وه‌ڵاتێکدا شۆڕشیش سه‌ربگرێت، له‌پێناو شۆڕش ڕوو له وه‌ڵاتێکی دیکه ده‌کات، ڕاسته به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان گۆشه‌گیر کراوه، به‌ڵام پێویسته ئێمه بزانین که هه‌موو که‌س گۆشه‌گیر کراوه."
"من باوه‌ڕم به سه‌رکه‌وتن هه‌یه"
له‌یلا گوڤه‌ن هێمای بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و چالاکییه سه‌رده‌که‌وێت و گه‌لانی تورکیا له ئاشتیدا ده‌ژین. وتی: "وه‌کوو دیکه فاشیزم چۆن ده‌توانرێت بشکێنرێت؟ ئه‌م چالاکییه ئاستی گۆشه‌گیری له تورکیا خسته‌ڕوو. له زیندانه‌کان له ئاستی به‌رزدا مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێن. به‌رخۆدان له زیندانه‌کان زۆر هێژایه. هه‌ڤاڵانمان به به‌رخۆدانی خۆیان شکستیان به هه‌موو سیاسه‌ته قه‌ده‌غه‌کاره‌کان هێنا. من باوه‌ڕم به سه‌رکه‌وتنی ئه‌م چالاکییه هه‌یه.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 28/02/2019
441 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|