ژمارەیەک پەنابەر کە بڕیاری دەرکردنیان هەیە لە زیندانی ستۆکهۆڵمن
ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم ٢٥ پەناخواز کە بڕیاری دەرکردنیان لە سوید لەلایەن دەزگای کۆچەوە دەرچووە، بەبێی ئەوەی کە هیچ تاوانێکییان ئەنجام دابێت چەندین مانگە لە گرتووخانەکاندان.

ئەم بابەتە کەناڵی P4  ی ڕادیۆی سوید ئاشكرای کردووە. شەفیقی هەمدەرد،  کە بەڕەچەڵەک خەڵکی ئەفغانستانە ماوەی سێ مانگە لە گرتووخانەی ستوربودای سیگتوونایە و ئەو دەڵێ،

       نازانم چی بلێم، زۆربێتاقەتم و لە ژیان بێزاربووم و بەردەوام ماندووم.

ئەم پەناخوازانە بەهۆی ئەوەی کارمەندانی دەزگای کۆچ لە بنکەکانی دەستبەسەراگرتن تا کاتی ناردنەوەی بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ناتوانن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن بەهۆی توندوتیژی یان مەترسییەوە بۆیە ڕەوانەی گرتووخانە دەکرێن، ئەمە بەپێی دەزگای کۆچ. چەندین دادناس ئێستا ڕەخنە لەم کارەی دەزگای کۆچ (Migrationsverket) دەگرن لەوەی کە ئەم کارە پرسی دادپەروەری دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها چاودێری بەرزی پەرلەمان لە دادپەروەیش بە هەمانشێوە ڕەخنەی لە دەزگای کۆچ گرتووە.

لەلایەکی دیکە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش (Amnesty) ڕەخنە لە نەریتی کارکردنی دەزگای کۆچ لە ڕووی هەڵسەنگاندنیان بۆ بریاردان لەسەر دەست بەسەرکردنی ئەو پەناخوازانە دەگرێت.

دەزگای کۆچ ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانیان ئەم کارە دەکەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  28/02/2019
536   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   647
کۆی سه‌ردان:   29230435