ئەمڕۆ رۆژی زمانی دایكە و تا ئێستا كورد خاوەنی زمانێكی ستاندارد‌ و یەكگرتوو نییە
ئەمڕۆ رۆژی زمانی دایكە و تا ئێستاش كورد خاوەنی زمانێكی ستانداردی یەكگرتوو نییە.

٢١ی شوباتی هەموو ساڵێك, لەلایەن ڕێكخراوی كلتووریی نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان یونسكۆوه ‌بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك دەستنیشانكراوە، كوردیش خاوەن زمانێكی دەوڵەمەندە بە چەندین زاراوە، بەڵام تا ئێستا زمانێكی یەكگرتویی ستانداردمان نییە.

 بە بڕوای پسپۆڕانی زمانی كوردی، داگیركەرانی كوردستان و كاری هەندێك لایەنی ناوخۆی كوردی، ڕێگربووە لە بە ستانداربوونی زمانی كوردیی.

مێژووی رۆژی زمانی دایك بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە, ڕۆژی ٢١ی شوباتی١٩٥٢،  پۆلیسی پاكستان, به ‌فە‌رمانی دە‌وڵە‌ت, تە‌قە‌ی له ‌ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی بە ڕەگەز بەنگلادیشی كرد، كە مانگرتنیان بۆ بەكارهێنانی زمانی بەنگالی لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی پاكستاندا, ڕاگەیاندبوو، لە‌ ئە‌نجامدا چە‌ندین خوێندكار گیانیان لە‌دە‌ستدا.

دوای ئەو ڕووداوە, لە ساڵی ١٩٩٩، یونسكۆ , بە‌ ئامانجی ڕێزگرتن و بەها بەخشین بە‌ زمانە‌كانی سە‌رجە‌م‌ نە‌تە‌وە‌كانی جیهان, ئەم رۆژەی وەك ڕۆژی جیهانی زمانی دایك دە‌ستنیشان كرد‌.

کەی ئێن ئێن
به‌روار:  21/02/2019
966   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   896
کۆی سه‌ردان:   29252467