خۆسووتانی كوردێکی ئه‌ڵمانیا دژی گۆشه‌گیریی ئۆجالان
كوردێكی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا به ناوی ئووغوور شاكار كه ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵانه و خه‌ڵكی شاری دێرسم-ی باكووری كوردستانه، كاتژمێر ١٠ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م دادگه‌ی شاری كریفێلد بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆی سووتاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شاكار له به‌رده‌م دادگه به‌نزینی به‌خۆیدا كردووه و خۆی سووتاندووه. ناوبراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. ئووغوور شاكار به‌ر له خۆسوووتاندن كاتژمێر ٩ نامه‌یه‌كی به هاوڕێیه‌كی خۆی داوه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاوڕێیانی هێژا،
من گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ئیدانه ده‌كه‌م و سڵاو له هاوڕێیه چالاكگه‌ره‌كانم ده‌كه‌م؛ ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌نده ژیانیان خۆشده‌وێ كه ئاماده‌ن له‌پێناویدا بمرن.
بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه فه‌لسه‌فه‌ی «به‌رخۆدان ژیانه»ی فێری ئێمه كرد. ئێمه له هه‌ر شوێنێك بین، پێویسته به‌رخۆدان بكه‌ین. باوه‌ڕم وایه چالاكییه‌كی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌م له دژی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لی كورد له‌ناوببه‌ن.
من ئیدانه‌ی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپاش ده‌كه‌م كه گوایه لانكه‌ی دیموكراتین. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌م كه چاو، گوێ و زمانی خۆیان له به‌رانبه‌ر چالاكیی ئه‌و هاوڕێیانه‌م داده‌خه‌ن كه له به‌رده‌م سی پی تی له چالاكیدان. من تووندوتیژیی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا و فشاره‌كانی له‌سه‌ر كوردان به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌م.
له بری ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك كۆیله بژین، بانگی هه‌موو كوردان ده‌كه‌م كه له‌پێناو ژیانی ئازاد شه‌ڕ بكه‌ین.
ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
ئێمه له ده‌وری ئه‌و چالاكانه‌ی مانگرتن له خواردن ده‌بینه چه‌په‌ر كه له ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه بوونه‌ته چه‌په‌ر.
بێ سه‌رۆك ژیان نابێ.
بژی سه‌رۆك ئاپۆ.
هه‌ڤاڵ ئووغوور
فورات نیوز
بهروار: 21/02/2019
444 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|