ماڵئاوایی لە خۆرێکی نیشتمان

بەڕێزان:
خزمان، هاوڕێیان، دۆست و ناسیاو و هاوشاری و هاوغەریبی، کەسە ئازیزەکانمان،

مامۆستا حەمەڕەوف محمدڕەفیقی هاوسەرم(ناسراو بە مامۆستا عادل)، باوکی لەنجە و کاردۆ و ئاڵا، سەرەتای کانونی دووەم بە بلیتێکی یەکسەرە بەرەو کوردستان گەڕاینەوە، وەکو ئەوەی لەگەڵ خاکی نیشتمان و شاری سلێمانی و گردی سەیوان پەیمانی بەستبێت و لەگەڵ عەشقە گەورەکەی، کە کوردستان و خاکی شیرینی وڵاتە، پەیمانی بەستبێ، هەر لەوێ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت، چاوی یەکجارەکی لێکناو گەیشتەوە باوەشی خاکی شیرینی کوردستان و بەیەکجاری و بۆ ئەبەد لەوێ مایەوە .

مامۆستا ڕەووف جیاواز لەوەی کەسایەتیەکی ڕەوشەنبیری و کۆمەڵایەتی و پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی ناوازە و دەستپاک و ڕەوشتبەرز و چاونەترس و خۆڕاگر بوو، هاوکاتیش وەکو هاوسەر و هاوژین و هاوڕێیەکی ژیانم، پیاوێک بوو، پڕاوپڕی میهرەبانی و جوانی و جوامێری و پیاوێک، کە وشەیەک نیە، شایانی جوانی و گەورەیی وخۆشەویستی ئەو بێت، باوکێک بوو، کە هاوڕێ و پشت و پەنای لەنجە و کاردۆ و ئاڵا، مامۆستا ڕەووف لەو پیاوانە بوو، کە بڕبڕەی پشتی ئەم خێزانە بوو، هەربۆیە لەدەستدانی ئەو، کارەساتێکی گەورە و زیانێکی گەورە وخەمێکی نەبڕاوەیە .

ڕۆحی مامۆستا ڕەووف لە کوردستان نەهاتەوە، ڕۆژی سێشەمەی 29 ی کانوونی دووەم، ڕۆحی بەرزەفڕی لەئاسمانی کوردستاندا فڕی، ئەو ڕۆحەی نوسابوو بە خاک و خۆڵی وڵاتەوە، هەر بۆیە وڵات گەرمەشینی خۆمان بۆ گێڕا .
بۆ بەرزڕاگرتنی مەرگی مامۆستا ڕەووف و بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی دەیانەوێت بەشدرای پرسەمان بن، بەشداری ماڵئاوایی بن، ڕۆژی یەکشەممە 24ی شوبات لەشاری ئەلمێرە کۆڕێکی ماتەم دەگێڕین، کاتژمێر 13:00 هەتا کاتژمێری 16:00،  بەناوی بنەماڵەکەمان و بە ناوی ڕۆحی جوانەمەرگەوە بەخێرهاتنتان دەکەین .

ڕووناک نوری

ئادرەس و کات :

‏Plaats: Sumatraweg 22
‏1335JM Almere
‏Datum: Zondag 24 februari 2019 …tijd 13:00 tot 16:00 uur

Tel: +31614733501


به‌روار:  19/02/2019
244   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
مەراسیمی پرسەی پێشمەرگەی دێرین وکەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی خوالێخۆشبوو ئەدهم ئەحمەد صۆفی رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 19-05-2019 کاتژمێر 13:00 تا 16:00 لە شاری فلاردینگن لە درێژه‌ ...
فیستڤاڵی فلیمی کوردی لە دانیمارک Dan Kurdish Film Festival بەڕیزان ئەندامانی کۆمەڵە سلاوو ڕیزی تایبەت کۆمەڵەکەمان کۆمەڵەی کەلتوری کوردی دانیمارکی لە ئیسهۆی بە هاوبەشی درێژه‌ ...
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو حاجی ئەحمەدی مەلا فەتاح رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 12-05-2019 کاتژمێر 12:00 تا 17:00 لە شاری دێڵفت بەڕێوە دەچێ درێژه‌ ...
رۆژی یەکشەممە ٥ / ٥، نۆیەمین ساڵڕۆژی تیرۆر کردنی رۆژنامەنوس "سەردەشت عوسمان"ە، بەم بۆنەیەوە لەچەندین شاری کوردستان‌و وڵاتانی ئەوروپاو کەنەدا مەراسیم ساز دەکرێت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   70
کۆی سه‌ردان:   17892330