٨٠ ساڵە بەشی زمانە بیانییەکانی ڕادیۆی سوید دامەزراوە
ئەمڕۆ هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی بەشی زمانە بیانییەکانی ڕادیۆی سوید (Radio Sweden) دا تێپەڕ دەبێت.

بەشی زمانە بیانییەکانی ڕادیۆی سوید (Radio Sweden) ئەمڕۆ بە شەش زمانی جیاوازی کۆچەران هەواڵی تایبەت بە سوید بڵاو دەکاتەوە. ئەو زمانانەش بریتیین لە عەرەبی، ئینگلیزی، کوردی، فارسی، سۆماڵی و سویدیی ئاسان. ئەم زمانانە ئەمڕۆ لقێکن لە بەشی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت.

 بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدیش ساڵانێکە لێرە دامەزراوە. سەبارەت بە ساڵیادی دامەزراندنی بەشی زمانە بیانییەکانی ڕادیۆی سوید وتووێژێکمان لەگەڵ ناسر سینا کردووە کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٠دا بەرپرسی پرۆژەی دامەزراندنی بەشی کوردیی سوید لەسەر شان بووە. هەروەها وتووێژێکیش لەگەڵ گەبی کەتز کە بەڕێوەبەری ئێستای بەشی زمانە بیانییەکانی ڕادیۆی سویدە. 
2019.2.8


گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  09/02/2019
372   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   359
کۆی سه‌ردان:   29254422