3 بارهەڵگری دزراوی سوید لە سلێمانی دۆزرانەوە
(سبەی):
پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەراگرتنی سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری راگەیاند، کە لە وڵاتی سویدەوە بە "فێڵ" گەیەندرابونە سلێمانی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: كۆمپانیای مارسیدس بێنز راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد كه پێنج ئۆتۆمبێلیان له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه به فێڵ گەیەندراوەته شاری سلێمانی، چوار له‌و ئۆتۆمبێلانه گه‌یشتبونه سلێمانی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، شه‌وی رابردو توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر سێ لەو بارهەڵگرانەدا بگیرێت.
وتیشی :"ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه، یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌ره‌و شاری كه‌ركوك براوه و له هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ پۆلیسی كه‌ركوك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلەش".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رونی کردەوە؛ كۆمپانیای مارسیدسیان لە دۆزینەوەی سێ ئۆتۆمبێلیان ئاگادار کردوەتەوە.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا بەڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد؛ له (1/1/2019) تا (31/1/2019)، له‌لایه‌ن به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانییه‌وه و به‌بڕیاری دادوه‌ر، (695) تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون و روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه.
به‌روار: 06/02/2019
673 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|