زمان دەبێتە مەرج بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سویدی
یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی نێوان چوارپارتە سیاسییەکەی سوید بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمانەوانییە لەکاتی داواکردنی هاوڵاتینامەدا.

تا ئێستا بەتەواوی ناوەرۆکی پێشیازەیاسکە سەبارەت بە تێست یان تاقیرکردنەوەی زمانی سویدی ئاشکرا نەبووە. سەرەڕای ئەوەش بەشێک لە بیانییەکان پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن. ‌قادر ڕەسووڵ یەکێکە لەو پەنابەرانەی کە پێی باشە.

      ناکرێت هاوڵاتینامەی وڵاتێکت هەبێ و لەو وڵاتەدا بژی، بەڵام زمانی وڵاتەکە نەزانیت. 

پێشنیاری هاوگونجی لە ڕێککەوتننامەی یانیوەریدا کە لە نێوان پارتەکانی ژینگە، سۆسیالدیموکراتەکان، پارتی ناوەڕاست و پارتی لیبراڵەکاندا لەسەر پێکهێنانی حکومەت واژۆکراوە چەند خاڵێکی ئاشکرا کراوە. بۆ نمونە کاتی دامەزراندن و خۆ گونجان لە کۆمەڵگەدا کورت بکرێتەوە. فێربوونی زمانی سویدی بۆ بیانییان (SFI) لە یەکەم ڕۆژی هاتن بۆ سوید بەمەرج بکرێت.  ئەرکی فێربوونی زمان لەسەر ئەو پەنابەرانەی کە کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی (försörjningsstöd) وەردەگرن بەمەرج بکرێت. هەروەها ئەو کەسانەش کە پشووی دایکایەتی و باوکایەتییان هەیە بە هەمان شێوە ئەرکی  فێربوونی زمان لەسەریان بسەپێنرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  06/02/2019
697   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   920
کۆی سه‌ردان:   29255731