سیاسەتمەدارانی سوید پشتگیری لەیلا گوڤەن دەکەن
چەندین سیاسەتمەداری سویدی لە هەڵمەتێکدا پشتگیریی خۆیان بۆ لەیلا گوڤەن، ئەندامپەرلەمانی بەڕەچەڵەک کوردی پارتی هەدەپە نیشان داوە.

سەبارەت بە ئامانجی ئەم هەڵمەتە، یەکبوون ئاڵپ لە پارتی چەپ و بەڕێوەبەری پرۆژەی تایبەت بە باکووری کوردستان دەڵێت:

       داخوازییەکانی لەیلا گوڤەن داخوازی هەموو ئێمەیە و داخوازییەکانیش زەحمەت نین. بۆ نموونە لەسەر هێنانە ئارای ئاشتی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

زیاتر  لە ٤٢ سیاسەتمەداری سویدی بە ناردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ پشتگیریکردن لە لەیلا گوڤەن بەشداری لەم هەڵمەتەدا دەکەن. لەوانەی کە بەشدارن بۆ نمونە بوودیل ڤادێرۆ، ئەندامپەرلەمانی ئەورووپا لەسەر لیستی پارتی ژینگە، لارش ئۆلی سەرۆکی پێشووی پارتی چەپ، ئامینە کاکەباوە، ئەندامپەرلەمانی کوردی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ و ئاندێرش ئوێستبەری، ئەندامپەرلەمانی سوید لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان. هەروەها دەیان سیاسەتمەداری دیکەی پارتە سیاسییەکانی سوید لە ئاستە جیاجیاکاندا کە لە پارتەکانی بەرەی سوور و سەوز پێک دێن ناویان لەم لیستەدا هەیە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  02/02/2019
535   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   382
کۆی سه‌ردان:   29248975