دەرماڵەی پەنابەران دەبڕێت لەسوید گەر لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکان بن
لە هاوینی ساڵی داهاتووەوە دەرماڵەی پەنابەران دەبڕدرێت، گەربێتو لە گەڕەک و ناوچە پەراوێزخراوەکان و گیرۆدەبووی کێشە کۆمەڵایەتیەکان نیشتەجێ بن.
ئەمەش یەکێکە لە خاڵەکانی رێککەوتنامە چوار قۆڵییەکەی پێکهێنانی حکوومەت.
هەتا ئێستا بەپێی یاسای ناسراو بە EBO کەسانی پەنابەر لەکاتێکدا چاوەڕوانی وەڵامی کەیسەکانیان دەکەن لە دەزگای کۆچ، دەتوانن یان لەکەمپەکانی پەنابەران بژین یانیش خۆیان خانوو یان شوێنی نیشتەجێبوون بدۆزنەوە.
هەرکەسێک کە تازە دێتە سوید و داوای مافی پەنابەری دەکات رۆژانە ٧١ یەک کرۆن و بۆ خێزانێکیش کە چوارکەس بن، واتە دایکوباوک و دوو مناڵ، ئەوا مانگانە نزیکەی شەش هەزار کرۆنیان پێدەدرێت، گەر بێتو لە کەمپەکان نەژین. بەڵام لەمەودوا ئەم پارە نادرێت بەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەگەرەکە گیرۆدەبووەکان نیشتەجێ بن.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 31/01/2019
571 جار خوێندراوهتهوه
|