ئەوپەنابەرانەی مافی مانەوەی کاتییان هەیە دەتوانن خێزانەکانیان بێنن بۆ سوید
چەند گرووپێکی پەنابەر کە مافی مانەوەی کاتییان پێدراوە و مافی هێنانی خێزانیان نەبووە، لە هاوینی ئەمساڵەوە دەتوانن خێزانەکانیان بۆ سوید بهێنن.

یەکێک لەو گرووپانە ئەو کەسانەن کە ئیقامەی کاتییان لەسەر بنەمای پێویست بوون. پاراستن، ئەوەی بە سویدی بە (Alternativskyddsbehövande ) ناسراوە  پێدراوە، دەتوانن خێزانەکانیان بۆ سوید بهێنن. ئەم گرووپە پێشووتر مافی هێنانی خێزانیان نەبووە.  ئەم پرۆژەیاسایە کە لە یاسای کۆچدا بڕیارە جێبەجێ بکرێت،  لە ڕێککەوتنی نێوان چوارپارتە سیاسەییەکەی سویددەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەوەی بە ڕێککەوتننامەی یانیوەری لە نێوان پارتەکانی سۆسیالدیموکراتەکان، پارتی ژینگە، پارتی ناوەڕاست و پارتی لیبراڵەکاندا واژۆکراوە.

 ئێستا ئاشکرا بووە کە بێجگە لەو پەنابەرانەی ناومان هێنا، چەند گرووپێکی دیکەی پەنابەران بە هەمان شێوە هەمان مافیان پێدەدرێت. مەبەست لەو پەنابەرانەیە کە لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ، بۆ نمونە نەخۆشی یان بەهۆی کارەساتی سرووشتییەوە ناچار بوون وڵاتەکەیان بەجێبهێن ئەمانیش، دەتوانن خێزانەکانیان بۆ سوید بهێن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

 
به‌روار:  31/01/2019
584   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   664
کۆی سه‌ردان:   29257194