4500 کارمەندی دەزگای کاری سوید دەردەکرێن
٤٥٠٠ فەرمانبەری دەزگای کاردیتنەوە دەردەکرێن، و هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە لە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا پارەی پێویست بۆ دەزگاکە تەرخاننەکراوە.

چاوەڕواندەکرێت دوانیوەڕۆی ئەمرۆ بەرپرسانی دەزگای کاردیتنەوە، بەفەرمی ئاگاداری دەرکردنی ٤٥٠٠ کارمەندی دەزگا ڕابگەیەنن،  لەسەرەتای مانگی ئاپریلەوە دەردەکەوێت کەکێ کارەکەی لەدەست دەدات، بەڵام بەپێی زانیارییەکان زۆربەیان کاردۆزەرەوەکانن، واتە ئەربێتس فۆرمێدلەرێ.

هەروەها بەپێی ڕێکەوتنە چوار قۆڵییەکەی پێکهێنانی حکوومەت، دەبێ گۆڕانکاری گەورە لە دەزگاکە بکرێ، لەوانە بەشی کاردیتنەوە بدرێت بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.


گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  30/01/2019
549   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   640
کۆی سه‌ردان:   29230407