لەیلا گیوڤەن 75 ڕۆژە لە مانگرتندایە
لەیلا گیوڤەن لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٥ی سەرماوەزەوە دەستى بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کردووە و ماوەى ٧٥ رۆژە لە مانگرتنەکەیدایە. مانگرتنى بێسنووری زیندانیانى تریش لە ٣٧هەمین رۆژدایە.

ئاژانسى هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردووەتەوە، بەلانیکەمەوە لە ٢٥٠ زیندانى بۆ هەمان داواى لەیلا گیوڤەن لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردان. هەر بۆ ئەو ئامانجە لە شاری هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستانى فیدراڵ، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، لە شاری گالێری وێڵزی بەریتانیا مانگرتنى بێسنوور بەردەوامیى هەیە.

پارێزەر گولشەن ئۆزبەک ئێوارەى یەکشەممە چوو بۆ سەردانى لەیلا گیوڤەن لە زیندانى جۆری تیى ئامەد، بەڵام نەیتوانیبوو چاوی بە لەیلا گیوڤەن بکەوێت.

گولشەن زانیاریى لەو کەسە زنیدانیکراوانەى تر وەرگرتبوو، کە لەگەڵ گیوڤەندان و چاودێریى دەکەن و پێیان راگەیاندبوو، دۆخی تەندروستیى گیوڤةن باش نییە و رێگاش نادات پشکنینى پزیشکیى بۆ بکرێت.

گولشەن وتیشی "بە فەرمانى وەزارەتى تەندروستى چاودێریکردنى تەندروستی زیاتر کراوە، بەڵام گیوڤەن رێگا نادات پشکنینى بۆ ئەنجام بدرێت".
فورات نیوز
به‌روار:  21/01/2019
429   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   957
کۆی سه‌ردان:   29263842