سوید سالانە پێویستی بە پزیشکی زۆرترە
 دەبێت ساڵانە ٥٠٠ پزیشک دابمەزرێت تا ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە کە بەهۆی خانەنشینبوونی پزیشکە بەتەمەنەکانەوە دروست دەبێت

ئەمەش بەپێی داتاکانی بیرۆی ناوەندیی ئامار (Statistiska centralbyrån)

 جێی باسە ساڵی ٢٠١٦/٢٠١٧ نزیکەی ٢٥٠٠ کەس لەدەرەوە پزیشکیان خوێندووە، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابوردووەدا ژمارەی ئەوانەی کە لەدەرەوە خوێندوویانەو داوای ناسنامەی پزیشکی سویدی دەکەن کەمبووەتەوە.

 لەمبارەوە سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی سوید، هەیدی ستێنسمیرێن دەڵێ کە ڕەنگە دانانی مەرجی زمان هۆکارێک بووبێ، هیواداریشە کە بتوانرێت کارئاسانی بۆ ئەو پزیشکانە بکرێت تا بتوانن بگەڕێنەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  21/01/2019
390   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   448
کۆی سه‌ردان:   29233344