لوێڤێن بووەوە بە سەرۆکوەزیری سوید
 پەرلەمانتاران متمانەیان دایەوە بە ستێفان لوێڤێن سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان، تا بەردەوام بێت وەک سەرۆکوەزیری سوید.

بەپێی دەنگدانەکە  ١١٥ پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵی دا، کە لە پارتەکانی سوسیالدیموکرات و ژینگەن

١٥٣ دەنگیان بەنەخێر دا کە پارتەکانی مۆدێراتەکان، دیموکراتە مەسیحییەکان و دیموکراتە سویدییەکان بوون

٧٧ پەرلەمانتاریش  دەنگیان نەدا واتە، نە بەڵێ و نە نەخێر، ئەوانیش لە پارتەکانی ناوەڕاست، لیبرالەکان و پارتی چەپ بوون.

تا ئەو کاتەی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان کە سەرجەم ٣٤٩ کەسن،  واتە نیوەیان کە ١٧٥ کەس دەکات، دژی بەربژێرەکە نەبنەوە، ئەوا متمانە دەدرێت بەو بەربژێرە وەک سەرۆکوەزیر.

 جێی باسە ئەمە سێیەمجاربوو بەربژێر بۆ سەرۆکوەزیر دەخرێتە دەنگدانەوە، جارێک ئولف کریستەرشۆن و جارێکیش ستێفان لوێڤێن شکستیانهێنا، بەڵام ئەمجارە، لوێڤێن توانی بەپێی ڕیكکەوتننامەیەکی ٧٣ خاڵی هەردوو پارتی ناوەڕاست و لیبراڵەکان بۆ بەرەی خۆی رابکێشێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  20/01/2019
433   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   936
کۆی سه‌ردان:   29259053