مالیزیا هه‌وڵێكی به قاچاخبردنی كۆچبه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
پۆلیسی مالیزیا هه‌وڵێكی به قاچاخبردنی 34 كۆچبه‌ر له‌و وولاَته‌وه بۆ ئوسترالیا و نیوزله‌ندا پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
میدیاكانی مالیزیا له‌زاری به‌رپرسێكی بالاَی پۆلیسی ئه‌و وولاَته‌وه ئه‌و هه‌وڵه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه به‌جۆرێك كه ئه‌و كۆچبه‌رانه له پێش گه‌شته‌كه‌یان كه بڕیار بووه به به‌له‌مێكی قاچاخ ڕوو له ئوسترالیا و نیوله‌ندا بكه‌ن، له به‌نده‌ری كلانگی ڕۆژئاوای كه‌ناراوه‌كانی مالیزیا ده‌ستگیر كراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌شدا كه به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكی و هیندی بوون، سێ كه‌سی تریش ده‌ستگیر كراون كه به‌شێك بوون له بانده قاچاخچیه‌كانی ئه‌و كۆچبه‌رانه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا پیته‌ر داتن، ستایشی ده‌سه‌لاَتدارانی مالیزیا ده‌كات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه و ڕایگه‌یاند پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی قاچاخچییه‌كان به‌های پشتگیریه‌كی به‌هێز نیشان ده‌دات له‌لایه‌ن وولاَتانی هاوپه‌یمان و دۆستی ئوسترالیاوه به‌مه‌به‌ستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه سنوری وولاَتان ده‌به‌زێنن.
سه‌رچاوه : ئاژانسی هه‌واڵی بێرنامای مالیزیی
به‌روار: 16/01/2019
753 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|