مامێک و دوو برازا لە دهۆک بە گڕگرتنی فڕن سووتان
رووداو - دهۆک 

 لە كۆمەڵگەی ئازادی سەر بە شارۆچكە سەرسەنكی دهۆك، بەهۆی گڕگرتنی فڕنێكی نان دروستكردنەوە سێ‌ كەس سووتان "كە مامێك‌ و دوو برازان".

بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 15-1-2018) لە كۆمەڵگەی ئازادیی سەر بە شارۆچكە سەرسەنكی دهۆك بەهۆی گڕگرتنی دووکانێکی فڕنەوە مامێك ‌و دوو برازای سووتان، کە ئێستا باری تەندروستیی هەرسێکیان ناجێگیرە".

گوتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك باسی لەوەش كرد "ئێستا تیمەكانی بەرگری شارستانی دهۆك سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری ئاگرەكە"
به‌روار:  15/01/2019
565   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   625
کۆی سه‌ردان:   29231220