یونیسێف: (15) منداڵی ئاواره‌ی سوری ڕەق بوونەتەوە
(سبه‌ی):
رێكخراوی (یونیسێف)ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه رێكخراوێكی تایبه‌ته به منداڵان، گیانله‌ده‌ستدانی (15) منداڵی ئاواره‌ی سوریای به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (سكای نیوز)ی عه‌ره‌بی، ئه‌و (15) منداڵه كه ئاواره‌ی ناوخۆیی سوریا بون، له‌ناو خاكی سوریادا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی شه‌پۆلی توندی سه‌رمای چه‌ند رۆژی رابردو.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌وتونه‌ته حه‌وزی رۆژئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه سوریا و ئوردن و لوبنان و فه‌له‌ستین، روبه‌ڕوی گه‌رده‌لول و زریانێكی نوێ ده‌بنه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌نده‌ره‌كانی ته‌رتوس و لازقیه‌یان داخستوه.
بهروار: 15/01/2019
476 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|