ئەو کۆترەی کوڕ و باوکێکی لەسەر کوژرا، بایی (8) هەزار دینارە
(سبەی):
دوای ئەوەی لەسەر كۆترێك كوڕ و باوكێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر كوژران و سیانی تریش برینداربون، لەلایەن پۆلیسەوە دو کەس لەسەر روداوەکە دەستگیرکراون.

ئێوارەی رۆژی شەممە کۆترێک لە جۆری نامە بەر بە هەشت هەزار دیناری عێراقی بە گەنجێك فرۆشراوە، بەڵام دواتر لەسەر جۆری فڕینی كۆترەكە دەبێتە شەڕ لەنێوان كڕیار و فرۆشیارەكەدا كە دراوسێی یەكترن و تەقە لەیەكتر دەكەن، لە ئەنجامدا دو كەسیان لێ دەكوژێت و سیانی دیکەش بریندار دەبن.

بەوتەی شایەتحاڵەکان بۆ (سبەی)، تەشەنەسەندنی شەڕەكە پەیوەندی بە بونی ناکۆکی کۆنی نێوان ئەو دو خێزانەوە هەبوە، جگە لەوەش لەسەر روداوەکە پۆلیسی هەولێر دو کەسی دەستگیرکردوە.

كوشتنە بە ئەنقەسەكان لەسەر روداوی بچوك لە هەولێر
كوشتنی گەنجێك لەسەر فول لایت
كوشتنی گەنجێك لەسەر هۆڕن لێدان
كوشتنی هاوڵاتیەك لەسەر جۆگەی ئاو
كوشتنی گەنجێك لەسەر دەست شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل
كوشتنی گەنجێك لەسەر سەرچۆپی و شایی
كوشتنی هاوڵاتیەك لەسەر (20) مەتر زەوی

ئەو کۆترەی کە شەڕەکەی لەسەر دروست بوە،پێی دەوترێت نامە بەر، لە تەواوی جیهاندا بایەخی ئەوتۆی پێ دەدرێت بەتایبەت لای چینییەكان، لەهەندێک شوێن نرخەكەیان لە (10) هەزار دیناری عێراقییەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە سەدان هەزار دۆلار ، بەوپێیەی خاوەنی تایبەتمەندیی خۆیانن، هەروەها ساڵانە پێشبڕكێی گەورەیان بۆ ساز دەكرێت، ئەویش چەند جۆرێكیان هەیە كە دیارترینیان هۆڵەندی و بەلژیكی و هۆڵەندین.

بەپێی ئامارەكانی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێریش، تەنها لە ساڵی (2018)دا (44) حاڵەتی كوشتنی بەئەنقەست هەبوە، بەراورد بە چەند ساڵی رابردوش روداوە كۆمەڵایەتیەكان تەشەنەیان سەندوە.
به‌روار:  13/01/2019
1712   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   863
کۆی سه‌ردان:   29235058